پێشمه‌رگه سپۆرت -
یه‌كێتی ناوه‌ندی تۆپی ده‌ستی كوردستان درێژه به كار‌و چالاكی و خول و پاڵه‌وانێتیه‌كانی ده‌دات و له‌و چوارچێوه‌یه‌شداو له ڕاگه‌یاندراوێكدا یه‌كێتیه‌كه ڕایگه‌یاند ، دوای وه‌رگرتنی ره‌زامه‌ندی لێژنه‌ی ئۆلۆمپی هه‌رێمی كوردستان و دابین كردنی خه‌رجی خولی تۆپی ده‌ستی یانه پلە نایابەكانی كوردستان بۆ ئاستی كچان بریار درا له كاتژمێر 3:00 ی پاش نیوه‌ڕۆی رۆژی دووشه‌ممه‌ی داهاتوو ڕێكه‌وتی 16 ی 9 ی 2019 كۆبوونه‌وه له‌گه‌ڵ نوێنه‌رانی یانه‌كانی كوردستان به‌مه‌به‌ستی چۆنیه‌تی به‌رێوه‌چوون و كاتی خوله‌كه به‌رێوه‌ده‌چێت .
ئه‌مه‌و بڕیاره كۆبونه‌وه‌كه له نێو هۆڵی كۆنگره‌ی ڕۆژنامه‌وانی یانه‌ی وه‌رزشی هه‌ولێر به‌ڕێوه بچێت و تێیداو واده‌ی ده‌ست پێك و ڕێنماییه‌كانی شێوازی به‌ڕێوه چوونی خوله‌كه ده‌خرێته ڕوو .