پێشمه‌رگه سپۆرت -
به‌چاودێری لێژنه‌ی ئۆلۆمپی هه‌رێمی كوردستان به‌سه‌رپه‌رشتی یه‌كێتی ناوه‌ندی تێنسی سه‌رزه‌وی كوردستان ، پاله‌وانێتی تێنسی سه‌رزه‌وی یانه‌كانی كوردستان له‌سه‌ر ئاستی كوڕان به‌رێوه‌ده‌چێت .
له‌پاله‌وانێتیه‌كه‌دا 18 یانه له‌سه‌رجه‌م شاره‌كانی هه‌رێمی كوردستان به‌شدارن و سبه‌ی پێنجشه‌ممه 12 ی 9 ی 2019 ده‌ستپێكی به‌رێوه‌چوونی پاله‌وانێتیه‌كه‌یه و رۆژانی دواتر به‌رده‌وامی یاریه‌كانی ده‌بێت .
جێگه‌ی‌ی باسه پاله‌وانێتی تێنسی سه‌رزه‌وی یانه‌كانی كوردستان یارییه‌كانی له‌شاری هه‌ولێر و له سه‌ر یاریگاكانی ئه‌كوا پارك و پاركی پێشمه‌رگه له‌كاته‌كانی به‌یانی و ئێواران یارییه‌كان ئه‌نجام ده‌درێن و له‌و پاله‌وانێتیه‌شدا یانه‌كانی پله نایاب و پله‌یه‌ك ده‌ستنیشانده‌كرێن .