پێشمه‌رگه سپۆرت -
له یاری دۆستانه‌ی هه‌ڵبژارده‌كان ، به‌ڕازیل به گۆڵێكی بێ وه‌ڵام به پیرۆ دۆڕا وئه‌رجه‌نتینش له مه‌كسیكی برده‌وه.
به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ هه‌ڵبژارده‌ی به‌ڕازیل له‌ده‌ره‌وه‌ی خاكی خۆی رووبه‌رووی پیرۆ بوه‌وه یارییه‌كه‌ی به گۆڵێكی بێ وه‌ڵام پێ دۆڕاند
تاكه گۆڵه‌كه‌ی پیرۆ له خوله‌كی 84 لیوس ئه‌برام تۆماری كرد .
له یارییه‌كی دۆستانه‌ی تردا هه‌ڵبژارده‌ی ئه‌رجه‌نتین میوانداری مه‌كسیكی كرد و یارییه‌كه به چوار گۆڵی بێ وه‌ڵام له سودی ئه‌رجه‌نتین كۆتاییهات .
گۆڵه‌كانی ئه‌رجه‌نتین سیانیان لاوتارۆ مارتینێز تۆماری كرد و گۆڵه‌كه‌ی تریش پاریدیس به لێدانی سزا تۆماری كرد .