پێشمه‌رگه سپۆرت -
به‌مه‌به‌ستی هه‌ماهه‌نگی له نێوان یانه‌كانی پێشمه‌رگه‌ی سلێمانی و یانه‌ی مه‌ریوانی شاری مه‌ریوانی ولاَتی ئێران سه‌رۆكی یانه‌ی مه‌ریوان سه‌ردانی یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه‌ی سلێمانی كرد .
ئێواره‌ی ڕۆژی سێ شه‌ممه 10 / 9 / 2019 و له نێو باره‌گه‌ی سه‌ره‌كی یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه به‌ڕێز مه‌حمود ئه‌حمه‌د موراد جێگری سه‌رۆكی یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه به ئاماده‌بوونی شێرزاد محه‌مه‌د سكرتێری یانه و دكتۆر سه‌لاَح كانه‌بی و عه‌لی ته‌ها ستافی تیپی باله‌ی یانه‌ی پێشمه‌رگه پێشوازی كرا له به‌ڕێز موزه‌فه‌ر بیگله‌ر سه‌رۆكی یانه‌ی وه‌رزشی مه‌ریوانی ولاَتی ئێران ، له‌و دیداره وه‌رزشیه‌دا و سه‌ره‌تا به‌ڕێز جێگری سه‌رۆكی یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه وێڕایی به‌خێرهێنان له به‌ڕێز سه‌رۆكی یانه‌ی وه‌رزشی مه‌ریوان خۆش حاڵی خۆی پیشان دا بۆ دروست بوونی په‌یوه‌ندی وه‌رزشی له نێوان یانه‌كانی پێشمه‌رگه‌ی سلێمانی و مه‌ریوانی شاری مه‌ریوان ، هه‌روه‌ك به‌ڕێز مه‌حمود ئه‌حمه‌د موراد ڕایگه‌یاند كه ئه‌وان وه‌ك یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه پاڵپشتی ته‌واو له تیپی باله‌ی یانه‌كه‌یان ده‌كه‌ن و ده‌یانه‌وێت له خوله‌كانی كوردستان و عێراق به ژماره‌یه‌كی قورس بمێننه‌وه تا نازناوی خوله‌كان به‌ده‌ست بهێنن .
له به‌شێكی دیكه‌ی وته‌كانیدا جێگری سه‌رۆكی یانه سه‌ردانی به‌ڕێز سه‌رۆكی یانه‌ی وه‌رزشی مه‌ریوانی به گرنگ وه‌سف كردوو هیوایی خواست هه‌ماهه‌نگی زیاتر بكرێت بۆ بره‌و دان و به‌ره‌و پێش چوونی یاری باله له یانه‌كان .
پاشان به‌ڕێز موزه‌فه‌ر بیگله‌ر سه‌رۆكی یانه‌ی وه‌رزشی مه‌ریوان سوپاسی یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه‌ی سلێمانی كرد بۆ ئه‌و میوانداریه‌و باسێكی له یاری باله كرد له یانه‌ی وه‌رزشی مه‌ریوان دا كه ئه‌وان وه‌ك یانه‌ی وه‌رزشی مه‌ریوان له لیگی ولاَتی ئێران یاری ده‌كه‌ن و تیمێكی به‌هێزیان هه‌یه و هه‌روه‌ك میوانداری یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه‌ی سلێمانی كرد بۆ شاری مه‌ریوان و ئه‌نجام دانی چه‌ند یاریه‌كی دۆستانه له نێوان تیپه‌كانی یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه‌ی سلێمانی و یانه‌ی وه‌رزشی مه‌ریوان تا هه‌ردوو تیم ئاماده‌كاری زیاتر بكه‌ن بۆ خوله‌كانیان له واده‌ی ئاماده‌كاری دا .
دواجار هه‌ردوولا دووپات یان كرده‌وه كه ئه‌م جۆره په‌یوه‌ندیانه زیاتر و زیاتر گرنگی پێده‌ده‌ن و هه‌وڵ ده‌ده‌ن ببنه هاوكاری یه‌كدی بۆ به‌ره‌و پێش چوونی یاری باله له یانه‌كانیان .