پێشمه‌رگه سپۆرت -
یاریه‌كانی خولی نایابی تۆپی پێی یانه‌كانی كوردستان به‌رده‌وامی هه‌یه‌و له‌و چوارشێوه‌یه‌شدا و ئێواره‌ی ڕۆژی دوو شه‌ممه 9 / 9 / 2019 به ئه‌نجام دانی شه‌ش یاری ، یاریه‌كانی هه‌فته‌ی دوانزه‌ه‌یه‌می خوله‌كه ئه‌نجام دران و تێیداو تیپی تۆپی پێی تازه‌پێگه‌یشتوانی یانه‌ی پێشمه‌رگه له‌سه‌ر یاریگه‌ی خۆیدا و له ناوچه‌ی فه‌رمانده‌یی میوانداری كرد له تازه‌پێگه‌یشتوانی یانه‌ی ئاشتی هاوشاری .
له‌و یاریه‌دا یاریزانانی پێشمه‌رگه توانیان سه‌ركه‌وتن به‌ده‌ست بهێنن پاش ئه‌وه‌ی به ئه‌نجامی 2-1 گۆڵ بردنه‌وه‌یان به‌ده‌ست هێنا و سێ خاڵی گرنگی پێش هه‌فته‌ی كۆتاییان خسته سه‌ر كۆی خاڵه‌كانیان .
ئه‌مه‌و به‌و ئه‌نجامه‌ش تیپی تۆپی پێی یانه‌ی پێشمه‌رگه له پله‌ی چواره‌می ڕیزبه‌ندی گه‌یشته‌وه پله‌ی سێهه‌می ڕیزبه‌ندی تیپه‌كان .
ته‌واوی ئه‌نجامی یاریه‌كانی هه‌فته‌كه و ڕیزبه‌ندی تیپه‌كان به‌م شێوه‌یه بوون :