پێشمه‌رگه سپۆرت -
هه‌ڵبژارده‌ی ئیسپانیا بردنه‌وه‌یه‌كی گه‌وره‌ی تۆماركرد به چوار گۆڵی بێ وه‌ڵام له دوورگه‌كانی ڤارۆی برده‌وه .
له یارییه‌كانی پاڵاوتنی یۆرۆی 2020وله كۆمه‌ڵه‌ی شه‌شه‌م هه‌ڵبژارده‌ی ئیسپانیا میوانداری دورگه‌كانی ڤارۆی كرد و یارییه‌كه به چوار گۆڵی بێ وه‌ڵام له سودی ئیسپانیا كۆتایهات .
گۆڵه‌كانی خاوه‌ن یاریگا دووانیان رۆدریگۆ مۆرینهۆ ودوانهكهی تریش یاگۆ ئه‌سپاس تۆماریان كرد .
به‌و بردنه‌وه‌یه خاڵه‌كانی ئیسپانیا بووه 18 خاڵ وبه ته‌نها پله‌ی یه‌كه‌می گروپه‌كه‌ی گرتووه .
له یارییه‌كی تردا ئیتاڵیا به دوو گۆڵی هه‌ریه‌كه له ئیمۆبیلی وجۆرجینهۆ به‌رامبه‌ر تاكه گۆڵێك له فنله‌ندای برده‌وه .