پێشمه‌رگه سپۆرت -
به‌مه‌به‌ستی به‌ڕێوه‌چوون و ده‌ست پێكی یاریه‌كانی وه‌رزی 2019 - 2020 ی خولی نایابی باله‌ی یانه‌كانی عێراق ، یه‌كێتی ناوه‌ندی باله‌ی عێراق یانه‌كانی به‌شدار له خوله‌كه ئاگادار ده‌كاته‌وه له واده‌ی ده‌ست پێكی خوله‌كه و هه‌روه‌ك ئه‌نجام دانی كۆبونه‌وه‌ی هونه‌ری .
یه‌كێتیه‌كه له ئاگاداریه‌كدا ، یانه‌كان ئاگادار ده‌كاته‌وه كه له كاتژمێر 1:00 ی پاش نیوه‌ڕۆی ڕۆژی یه‌ك شه‌ممه‌ی داهاتوو به‌رواری 15 / 9 / 2019 و نوێنه‌ریان ئاماده‌بێت له نێو باره‌گه‌ی سه‌ره‌كی یه‌كێتی ناوه‌ندی باله‌ی عێراق ئه‌وه‌ش به‌مه‌به‌ستی به‌شداریان له كۆبونه‌وه‌ی هونه‌ری بۆ ئه‌نجام دانی یاریه‌كانی خولی نایابی باله‌ی یانه‌كانی عێراق كه بڕیاره یاریه‌كانی له به‌رواری 1 / 10 / 2019 ده‌ست پێبكات .
ئه‌مه‌و مه‌رجه نوێنه‌ری یانه‌كان نوسراوی فه‌رمی یانه‌كانیان بۆ به‌شداری له خوله‌كه پێبێت و ئاراسته‌ی یه‌كێتی ناوه‌ندی باله‌ی عێراقی بكه‌ن .