سەردێری هەواڵ
پێشمه‌رگه‌ له‌ كۆمه‌ڵه‌ی‌ ئاگرینه‌ و غازیش له‌به‌رامبه‌ر زه‌مالیكی‌ میصری‌ یاری‌ ده‌كات یه‌كێتی‌ تۆپی پێی كوردستان بڕیار و راسپارده‌ی‌ نوێی ده‌ركرد ئامال دووه‌می‌ ڕاكردنه‌ ماوه‌ درێژه‌كه‌ی‌ عێراق بوو ، به‌ یاریزانی‌ هه‌ڵبژارده‌كه‌ی‌ ده‌ست نیشان كرا به‌ وێنه‌ : قه‌ڵغانی‌ سه‌ركه‌وتن به‌ یانه‌ی‌ پێشمه‌رگه‌ به‌خشرا حه‌وت یانه‌ به‌شداره‌ - یارییه‌كان له‌ شاری‌ هه‌ولێر ده‌بێت - پێشمه‌رگه‌ ئاماده‌یه‌ سیروانی‌ نوێ‌ یه‌كسان بوو نه‌ورۆز به‌ربه‌ستی‌ هه‌ولێری‌ نه‌بڕی‌ پێشمه‌رگه‌ی‌ سلێمانی‌ له‌ ده‌ره‌وه‌ی‌ یاریگه‌ی‌ خۆیدا سێ‌ خاڵی‌ له‌ده‌ست دا ‌دوای ماڵئاوایكردنی لە بەرشەلۆنە یانەیەكی تر دەرگا بۆ ڤالڤێردی دەكاتەوە ڕیزبەندی خولی پلەیەکی کوردستان دوای کۆتایی هاتنی یاریەکانی هه‌فته‌ی‌ حه‌وت ئه‌نجامی‌ یارییه‌كانی‌ هه‌فته‌ی‌ حه‌وتی‌ خولی‌ پله‌ یه‌كی‌ كوردستان

میدیای بێ بەرهەم




ئاراس رواندزی - 

میدیا بەگشتی یەکێکە لە ئامرازە گرنگەکانی گەیاندنی هەواڵ و زانیاری، دەکرێ بڵێین رەنگدانەوەی جموجوڵەکانی کۆمەڵگاشە لە بوارە جیاوازەکاندا، لە وڵاتانی پێشکەوتووش چەکێکی کارایە بۆ جوڵاندنی شەقام و بەدیهێنانی چاکسازی و گۆڕانکاری. 

میدیای وەرزشی کوردی کە زیاتر مەبەستی باسەکەمە، مێژووێکی زۆر دێرینی نیە، لێ دوای رووخانی رژێمی بەعس تا ئەندازەیەک بەرفراوان بوونی بەخۆیەوە دی، بە شێوەیەک لە ئێستادا کەناڵەکان و رۆژنامەنووسانی ئەو بوارە ئەوەندە زۆرن نایەنە ژماردن!

 ئاشکرایە لە هەرێمەکەمان زۆرینەی میدیاکاران دوور لە رێگە ئەکادیمی و زانستیەکە پەیڕەوی بوارەکە دەکەن، بەم هۆیەشەوە رۆژنامەنووس نازانێ پیشەییانە کارەکەی پڕاکتیزە بکات، بێ ئاگاشە لەوەی ئەرک و ماف و ئامانجی چیە؟ بۆیە تا ئێستاش میدیای وەرزشیمان نەبۆتە دەنگی راستەقینەی وەرزشکاران و گەیەنەری کێشەو داخوازییەکانیان بە لایەنی پەیوەندیدار، چونکە نەیتوانیوە ببێتە ئەو پردەی کە پێویستە لە نێوان دەسەڵات و پێڕەوانی وەرزش بنیات بنرێ، لە کاتێکدا گەر لە هەرێمەکەمان بڕوانین ( وەرزشێکی دواکەوتوو، ژێرخانێکی وێران، دەیان بەرپرسی نا بەرپرس، قۆڕخکاری، گەندەڵی، زاڵبوونی دەستی حزب و پشک پشکێنە، نەبوونی یاسای لیژنەی ئۆلۆمپی، قەیرانی دارایی) و دەیان کێشەی دیکە کە وەرزشی کوردستانی ئیفلیجکردووە، دەبینین. 

ئاخر میدیایەک هەموو هەواڵەکانی (مێسی و رۆناڵدۆ) بێ و نەتوانی لایەنی کەم هەفتانە راپۆرتێک لەسەر كەمووکوڕی و ژێرخانە وێرانەکەی وەرزشی هەرێمەکەمان بکات، چۆن دەکرێ بە میدیا ناوزەدی بکەین؟ راگەیاندنێک کە بە شێک لە کارەکتەرەکانی ماستاو بۆ ئەو بەرپرسانە بکەن کە دەیان ساڵە جومگەو پێگە وەرزشیەکانیان لەسەر خۆیان تاپۆ کردووەو هۆکاری سەرەکی ئەو وێرانەیەن، چۆن دەتوانێ گۆڕانکاری بێنێتە کایەوەو عەرشی گەندەڵکاران بهەژێنێ؟! 

مەخابن بەشێکی زۆری هاوپیشەکانم لەگەڵ خەم و ئازارەکانی وەرزشکاران نین، بگرە بوارەکەیان تەنها لە نووسینی هەواڵ و گەیاندنی چەند زانیارییەکی سادە کورت کردۆتەوە، بۆیە تا ئێستا لە میدیای وەرزشی کوردی رووینەداوە لەسەر نووسین یا راپۆڕتێک، یاریگایەک بنیات یاخود نۆژەنبکرێتەوە، ئەوە باسی لێپرسینەوە لە بەرپرسان هەر ناکەم! کەواتە بە هۆی پیشەی نەبوون و نەگێڕانی رۆڵی راستەقینەی، میدیاش بە فاکتەری سەرەکی ئەم دۆخە چەقبەستووەی وەرزشی کوردستان ئەژمار دەکرێت. 

لە دوماهیدا بۆ دەربازبوونی میدیای وەرزشی لەم دۆخە نا تەندروست و نا کاریگەرە، بە گرنگ و پێوستی دەزانم لە رێگەی کۆنفرانسێکی بەرفراوانەوە ریفۆرمێکی گشتی بێتە ئەنجامدان، لەمناوەشدا سیاسەت و ستراتیژێکی کاریگەرو سەردەمیانە بۆ ئەکتیڤکردنی بوارەکە دابڕێژرێت، تاکو میدیاکان لە جیاتی شڕۆڤەی نازانستی و راپۆڕتە دەبارەکانیان لەسەر یاریزانان و یانەکانی ئەوروپا، بە بانگهێشتکردنی کەسانی بەرپرس و ئەکادیمی، کێشە ناوخۆییەکان بوروژێنن و زۆرترین فشاریش بخەنە سەر دەسەڵات، چونکە میدیا گەر پیشەییانەو لێزانانە مامەڵە بکات، کوشندەترین و کاریگەرترین چەکە بۆ هێنانەدی ئامانجەکان.


PM:04:37:08/09/2019




ئه‌م بابه‌ته 1370 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


زۆرترین خوێنراو‌
‌ ‌