پێشمه‌رگه سپۆرت -
هه‌ڵبژارده‌ی پرتوگال له ده‌ره‌وه‌ی یاریگای خۆی بردنه‌وه‌یه‌كی گه‌وره تۆماركرد و به چوار گۆڵ به‌رامبه‌ر دوو گۆڵ له سڕبیای برده‌وه .
له یارییه‌كانی پاڵاوتنی یۆرۆی 2020 و له كۆمه‌ڵه‌ی بی پرتوگال بووه میوانی سڕبیا ویارییه‌كه به چوار گۆڵ به‌رامبه‌ر دوو گۆڵ له سودی پرتوگال كۆتاییهات .
گۆڵه‌كانی پرتوگال كارفالیۆ وگویدیس وكریستیانۆ رۆناڵدۆ وبێرناردۆ سێلڤا تۆماریان كرد و دوو گۆڵه‌كه‌ی سڕبیاش میلینیكۆڤیج ومیترۆڤیج تۆماریان كرد .
له یارییه‌كی تردا هه‌ڵبژارده‌ی فه‌ڕه‌نسا به چوار گۆڵ به‌رامبه‌ر گۆڵێك له ئه‌لبانیای برده‌وه .به‌و بردنه‌وه‌یه خاڵه‌كانی پرتوگال بووه پێنج خاڵ وله پله‌ی دووه‌می گروپه‌كه‌یدایه .