‌نیشانه‌كانی كه‌می ڤیتامین E له‌ جه‌سته‌دا و گرنگترین سه‌رچاوه‌ خۆراكیه‌كانی




ته‌ندروستی‌ - 

ڤیتامین E له‌ کۆمه‌ڵه‌ی ئه‌و ڤیتامینانه‌یه‌ که‌ له‌ چه‌وری دا ده‌تۆێنه‌وه‌ و کۆمه‌ڵێک تایبه‌تدمه‌نی دژه‌ ئۆکسانی هه‌یه‌ و زۆر گرنگه‌ بۆ کۆئه‌ندامی به‌رگری له‌ش و مێشک و ده‌مار، له‌م بابه‌ته‌دا دكتۆر دکتۆر کامه‌ران ره‌سوڵ ژاژڵه‌یی پسپۆڕی زانستی خۆراک و نه‌شته‌رگه‌ری گشتی باس له‌ نیشانه‌كانی كه‌می ئه‌م ڤیتامینه‌ له‌ جه‌سته‌دا ده‌كات و گرگترین سه‌رچاوه‌ خۆراكیه‌كانی ڕوون ده‌كاته‌وه‌.

 گرنگترین نیشانه‌کانی :

1- بێهێزی و گرژبوونی ماسولکه‌کان .
2- سڕ بوونی ده‌ست و قاچ و هه‌ست کردن به مێروله‌کردنی ده‌ست و قاچ .
3- نه‌رم بوونه‌وه‌ی ئێسک و که‌م خوێنی .
4- که‌می به‌رگری له‌ش و زوو نه‌خۆش که‌وتن .
5- دابه‌زینی ئاستی بینین .
6-  هه‌ست کردن به‌ هیلاکی و زوو ماندووبوون.
6- وشک بوونه‌وه‌ی پێست و وه‌رینی مووه‌کانی قژ.
8- زیاد بوونی ئه‌گه‌ری تووشبوون به‌ شێرپه‌نجه‌ و کێشه‌کانی نه‌زۆکی.


 گرنگترین سه‌رچاوه‌کانی خۆراک :

-زه‌یتی زه‌ییتون و گوڵه‌به‌رۆژه‌.
- چه‌ره‌س.
-سه‌وزه‌ گه‌ڵا تۆخه‌کان.
- دانه‌وێڵه‌ ته‌واوه‌کان.
-کیوی و مانگۆ و هێلکه‌.

 هۆکاره‌کانی که‌می ڤیتامین E :

1-  هه‌ندێك نه‌خۆشی بۆماوه‌یی ده‌گمه‌ن .
2- هه‌وکردنی درێژخایه‌نی په‌نکریاس.
3- به‌کیس بوونی په‌نکریاس.
4- منداڵی نه‌به‌کام و ئه‌و منداڵانه‌ی کێشیان که‌مه‌ کاتی له‌ دایک بوون .



PM:03:05:08/09/2019




ئه‌م بابه‌ته 1826 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌