پێشمه‌رگه سپۆرت -
یاریه‌كانی خولی نایابی باله‌ی كچانی یانه‌كانی كوردستان قۆناغی دووه‌م و كۆتایی درێژه‌ی هه‌یه‌و له چواره‌م ڕۆژی یاریه‌كانی خوله‌كه و پاش نیوه‌ڕۆی ڕۆژی شه‌ممه 7 / 9 / 2019 سێ یاری دیكه له خوله‌كه ئه‌نجام دران .
له یاری یه‌كه‌مدا كچانی كۆیه به ئه‌نجامی 3-1 گێم له كچانی ده‌ربه‌ندیخان یان برده‌وه و هه‌روه‌ك دووه‌م یاری له نێوان كچانی پێشمه‌رگه‌ی سلێمانی و سه‌نحاریبی شاری دهۆك به‌ڕێوه چوو كه تێیداو له یاریه‌كی یه‌ك لایه‌نه‌دا كچانی پێشمه‌رگه توانیان به ئه‌نجامی 3-0 گێم ئه‌نجامی ئه‌و یارییه له‌به‌رژه‌وه‌ندی خۆیان یه‌كلابكه‌نه‌وه .
ئه‌مه‌و دواجار ئافرۆده‌یت به ئه‌نجامی 3-1 گێم له كچانی ئه‌كادی برده‌وه.