پێشمه‌رگه سپۆرت -
به ئاماده‌بوونی سه‌رۆك و سه‌رجه‌م ئه‌ندامه‌كانی، یه‌كێتی تۆپی پێی كوردستان كۆبوونه‌وه‌ی ئاسایی خۆی ئه‌نجامدا و، ئه‌م بڕیار و راسپاردانه‌ی ده‌ركرد:
1- پیرۆزبایی گه‌رم ئاراسته‌ی سه‌رجه‌م به‌شداربووانی خولی پله‌یه‌كی لاوانی كوردستان و پاڵه‌وانیه‌تی فێرگه‌كانی تۆپی پێی كوردستان ده‌كه‌ین، به هیوای سه‌ركه‌وتن و پێشكه‌وتنی زیاتری تۆپی پێی كوردستان.
2- په‌سند كردنی ئه‌نجامه‌كانی خولی پله‌یه‌كی لاوانی كوردستان به‌مشێوه‌یه‌ی خواره‌وه:
• یانه‌ی كۆیه ـ پله‌ی یه‌كه‌م.
• یانه‌ی سیروانی شاره‌زوور ـ پله‌ی دووه‌م.
• یانه‌ی ئاڵا ـ پله‌ی سێیه‌م.
3- په‌سند كردنی ئه‌نجامه‌كانی پاڵه‌وانیه‌تی فێرگه‌كانی تۆپی پێی كوردستان به‌مشێوه‌یه‌ی خواره‌وه:
• فێرگه‌ی چیا ـ پله‌ی یه‌كه‌م.
• فێرگه‌ی ئاسۆ ـ پله‌ی دووه‌م.
4- یارییه‌كانی قۆناغی كۆتایی خولی پله‌یه‌كی تازه‌پێگه‌یشتووانی كوردستان، به ئاماده‌بوونی هه‌ر چوار نوێنه‌ری یانه‌كانی (باباگوڕگوڕ، شۆریجه، خاك و سلێمانی)، بڕیاردرا یارییه‌كان به‌مشێوه‌یه‌ی خواره‌وه ئه‌نجام بدرێت:
• سه‌رجه‌م یارییه‌كان له یاریگه‌كانی (باباگوڕگوڕ و خاك) له شاری كه‌ركووك ئه‌نجام ده‌درێت.
• یارییه‌كان به شێوازی ده‌رچوون به دوو دۆڕان ده‌بێت.
• كارته زه‌رد و سووره‌كانی هه‌ر چوار یانه ده‌سڕێته‌وه.
• رۆژانی (پێنجشه‌ممه، هه‌ینی، شه‌ممه و یه‌كشه‌ممه) 12/9/2019 تا 15/9/2019 یارییه‌كان به‌رێوه ده‌چێت.
• ئه‌ندامانی یه‌كێتی تۆپی پێی كوردستان (كرێكار زرار، سیروان نه‌جمه‌ددین و عه‌دنان عه‌بدولره‌حمان) سه‌رپه‌رشتی یارییه‌كان ده‌كه‌ن.
• یارییه‌كان به‌مشێوه‌یه‌ی خواره‌وه ده‌بێت:
أ- سلێمانی × باباگوڕگوڕ ـ یاریگه‌ی خاك ـ 12/9/2019.
ب- خاك × شۆریجه ـ یاریگه‌ی باباگوڕگوڕ ـ 12/9/2019.
ت- یاری براوه‌كان ـ یاریگه‌ی خاك ـ 13/9/2019.
پ- یاری دۆڕاوه‌كان ـ یاریگه‌ی باباگوڕگوڕ ـ 13/9/2019.
5- بڕیاردرا به كردنه‌وه‌ی خولی راهێنه‌رایه‌تی (c) ئاسیایی له شاری دهۆك، له‌سه‌ر بڕیاری یه‌كێتی تۆپی پێی كوردستان لقی دهۆك، به‌ڵام بۆ ماوه‌ی یه‌ك ساڵ خولی (c) ئاسیایی له دهۆك ناكرێته‌وه له رێكه‌وتی 29/9/2019 تا 29/9/2020.
6- نووسراوی یانه‌ی قه‌ڵادزێ به ژماره 77 له رێكه‌وتی 7/9/2019 ره‌زامه‌ندی له‌سه‌ردرا، به كردنه‌وه‌ی خولێكی تۆپی پێی دۆستانه به سه‌رپه‌رشتی هه‌ردوو یانه‌ی قه‌ڵادزێ و چوارقوڕنه بۆ یانه پله‌دووه‌كان.
7- ئاگاداری ده‌سته‌ی كارگێری یانه‌ی شه‌هیدان ده‌كه‌ینه‌وه، سكاڵای تۆماركراویان له‌سه‌ر یه‌كێتییه‌كه‌مان له دادگای سلێمانی پێویسته بۆ ماوه‌ی (15) رۆژ بكشێننه‌وه، به پێچه‌وانه‌وه سزاكانی سه‌ر یانه‌ی شه‌هیدان به‌رده‌وامی ده‌بێت.
8- بڕیاردرا به دروستكردنی نامیلكه‌ی یه‌كێتی تۆپی پێی كوردستان بۆ وه‌رزی 2019/2020، ته‌واوی پێداویستییه‌كان له لایه‌ن لێژنه‌ی پێشبركێكانی یه‌كێتییه‌كه‌مان ئاماده ده‌كرێت.
9- ئاگاداری سه‌رجه‌م ده‌زگه و كۆمپانیاكان ده‌كه‌ینه‌وه، ئه‌گه‌ر ئاره‌زوویان له سپۆنسه‌ری كردنی چالاكییه‌كانی یه‌كێتییه‌كه‌مان بۆ وه‌رزی 2019/2020 هه‌یه، ده‌توانن سه‌ردانمان بكه‌ن و داواكانیان پێشكه‌ش به یه‌كێتییه‌كه‌مان بكه‌ن.
10- داوا له سه‌رجه‌م كه‌ناڵه‌كانی راگه‌یاندن ده‌كه‌ین، ئه‌گه‌ر ئاره‌زووی گواستنه‌وه‌ی یاری خوله‌كانی یه‌كێتی تۆپی پێی كوردستانیان هه‌یه، ده‌توانن سه‌ردانمان بكه‌ن و داواكانیان پێشكه‌ش به یه‌كێتییه‌كه‌مان بكه‌ن.
11- له یاری نێوان پێشمه‌رگه‌ی هه‌ولێر و زاخۆ له خولی نایابی تازه‌پێگه‌یشتووانی كوردستان، به هۆی ده‌ركردنی له یارییه‌كه و به‌كارهێنانی وته‌ی ناوه‌رزشی له لایه‌ن راهێنه‌ری یانه‌ی زاخۆ (نه‌وزاد عه‌لی) بڕیاردرا به:
• راگرتنی ناوبراو بۆ یه‌ك یاری، كه نابێت له نێو یاریگه ئاماده‌بێت.
• غه‌رامه‌كردنی ناوبراو به بڕی 250000 دوو سه‌د و په‌نجا هه‌زار دینار.