پێشمه‌رگه سپۆرت -
هه‌ڵبژارده‌ی به‌ڕازیل له یارییه‌كی دۆستانه‌دا له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژارده‌ی كۆڵۆمبیا به‌رامبه‌ر بوو ، نیماریش گه‌ڕایه‌وه‌و توانی گۆڵێكیش تۆماربكات .
له یارییه‌كی دۆستانه‌دا هه‌ردوو هه‌ڵبژارده‌ی به‌ڕازیل وكۆڵۆمبیا رووبه‌رووی یه‌كتر بونه‌وه‌و یارییه‌كه به دوو گۆڵ بۆ هه‌ر لایه‌كیان كۆتاییهات .
دوو گۆڵه‌كه‌ی به‌ڕازیل كاسمیرۆ ونیمار له خوله‌كه‌كانی 19 و 54 تۆماریان كرد و دوو گۆڵه‌كه‌ی كۆڵۆمبیاش مۆرێلیش له خوله‌كه‌كانی 25 و34 تۆماری كردن .