پێشمه‌رگه سپۆرت -
له نێو هۆڵی داخراوی یانه‌ی پێشمه‌رگه و به‌به‌شدارد شه‌ش یانه‌ی كوردستان و عێراق یاریه‌كانی خولی باسكه‌ی كچانی یانه‌كانی عێراق بۆ ئاستی تازه‌پێگه‌یشتوان به‌رده‌وامه و له‌و چوارچێوه‌یه‌شدا و پاش نیوه‌ڕۆی ڕۆژی هه‌ینی 6 / 9 / 2019 سێ یاری ئه‌نجام دران .
له یه‌كه‌م یاری دا كچانی هه‌ڵه‌بجه توانیان به ئه‌نجامی 69 - 14 سكۆر له كچانی یانه‌ی بابات به‌رنه‌وه و هه‌روه‌ك له دووه‌م یاری دا و دوایی یاریه‌كی به‌هێز پڕ ململانێی تیپه‌كانی ئافرۆده‌یت و ده‌ربه‌ندیخان ، سه‌رئه‌نجام كچانی ئافرۆده‌یت به ئه‌نجامی 54 - 51 سكۆر براوه بوون .
ئه‌مه‌و كچانی ژیما و مه‌دره‌سه‌ی ته‌خه‌سوسی به‌غداد سێهه‌م یاری یان ئه‌نجام دا‌و سه‌رئه‌نجام و ئه‌نجامی كۆتایی ئه‌و یاریه‌ش به 24 - 68 سكۆر له‌به‌رژه‌وه‌ندی كچانی مه‌دره‌سه‌ی ته‌خه‌سوسی به كۆتاهات .