پێشمه‌رگه سپۆرت -
یاریه‌كانی خولی نایابی باله‌ی كچانی یانه‌كانی كوردستان قۆناغی دووه‌م و كۆتایی له شاری دهۆك و له نێو هۆڵی داخراوی یانه‌ی سه‌نحاریب به‌رده‌وامه و له‌و چوارچێوه‌یه‌شدا و له سێهه‌م ڕۆژی یاریه‌كانی خوله‌كه سێ یاری ئه‌نجام دران .
له یاری یه‌كه‌مدا كه كاتژمێر 3:00 ی پاش نیوه‌ڕۆی ڕۆژی هه‌ینی 6 / 9 / 2019 به‌ڕێوه چوو كچانی یانه‌كانی ئافرۆده‌یت و ده‌ربه‌ندیخان به یه‌ك گه‌یشتن و دوایی یاریه‌كی به‌هێز سه‌رئه‌نجام كچانی ئافرۆده‌یت به ئه‌نجامی 3-1 گێم بردنه‌وه‌یان به‌ده‌ست هێنا .
ئه‌مه‌و له دووه‌م یاری دا و پاش ئه‌نجام دانی یاریه‌كی ماراسۆنی كچانی یانه‌ی ئه‌كادی هه‌ولێر به ئه‌نجامی 3-2 گێم له كچانی یانه‌ی پێشمه‌رگه‌ی سلێمانی یان برده‌وه .
هه‌روه‌ك دوا یاری له نێوان كچانی سه‌نحاریب و كۆیه ئه‌نجام دراو ئه‌و یاریه‌ش به ئه‌نجامی 3-1 گێم له‌به‌رژه‌وه‌ندی كچانی كۆیه به كۆتاهات .