پێشمه‌رگه سپۆرت -
ئاماده‌كاریه‌كانی تیپی تۆپی پێی یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه بۆ به‌شداری له یاریه‌كانی خولی نایابی تۆپی پێی یانه‌كانی كوردستان بۆ وه‌رزی 2019 - 2020 به‌رده‌وامه و له چوارچێوه‌ی ئه‌و ئاماده‌كاریانه‌ی تیپه‌كه‌شدا و به‌مه‌به‌ستی به هێزتر بوونی پێكهاته‌ی سه‌ره‌كی تیپه‌كه گرێبه‌ست له‌گه‌ڵ دوو یاریزانی پیشه‌گه‌ر واژۆ كرا .
پاش نیوه‌ڕۆی ڕۆژی هه‌ینی 6 / 9 / 2019 و له نێو باره‌گه‌ی سه‌ره‌كی یانه‌ی پێشمه‌رگه و به ئاماده‌بوونی شێرزاد محه‌مه‌دی سكرتێر و دكتۆر یاسین مه‌نافی ڕاهێنه‌ری یه‌كه‌می تیپی تۆپی پێی یانه‌كه گرێبه‌ستی هه‌ریه‌ك له یاریزانانی پیشه‌گه‌ر ( ئیبراهیم حه‌یده‌ر عابد و سه‌مه‌د ئه‌حمه‌د ) واژۆ كرا .
له‌و مه‌راسیمه‌دا و سه‌ره‌تا به‌ڕێز شێرزاد محه‌مه‌دی سكرتێری یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه به‌خێرهاتنی هه‌ردوو یاریزانی ناوبراوی كرد و هه‌روه‌ك هیوایی خواست كه ئه‌وان ببنه پاڵشت بۆ به‌هێزتر بوونی پێكهاته‌ی تیپه‌كه و ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا كه مایه‌ی خۆشحاڵی ئه‌وانه وه‌ك یانه‌ی پێشمه‌رگه كه تیپێكی تۆكمه بۆ خولی كوردستان بنیات بنێن .
هه‌روه‌ك دووپاتی كرده‌وه كه یانه‌ی پێشمه‌رگه متمانه‌ی ته‌واو به ستافی سه‌رپه‌رشتیار و ده‌سته‌ی ڕاهێنه‌ران و دكتۆر یاسین مه‌ناف ده‌كات بۆ پێشختنی زیاتری تیپه‌كه‌یان .
پاشان گرێبه‌ستی هه‌ریه‌ك له یاریزانان ( ئیبراهیم حه‌یده‌ر عابد ) وه‌ك یاریزانی ناوه‌ڕاست و ( سه‌مه‌د ئه‌حمه‌د ) وه‌ك یاریزانی هێرش به‌ر واژۆ كرا .
كورته‌یه‌ك له ژیانی وه‌رزشی هه‌ردوو یاریزان :
سه‌مه‌د ئه‌حمه‌د ڕه‌زم جوبه‌ینی حوڕ
له دایك بووی ساڵی 1992 ی شاری ئوستار له ولاَتی ئێران و یاریزانانی یانه‌كانی ( داماش گه‌یلان ، پاس تاران ، ئیستیقلال تاران ) .
هه‌روه‌ك یاریزانی یانه‌كانی ( چورلو ئه‌سپور ، ئا‌یك شه‌هید ئه‌سپور ، ئینی گول ئیسپور و سینۆ ئیسپور ) له ولاَتی توركیا و بۆ سێ وه‌رزی له‌سه‌ر یه‌كیش بۆته گۆڵكاری خولی پله یه‌كی توركیا .
ئیبراهیم حه‌یده‌ر عابد نه‌ژاد
له دایك بووی ساڵی 1992 ی شاری ته‌ورێز له ولاَتی ئێران و یاریزانی یانه‌كانی ( تراكتۆر سازی ئێران له هه‌موو ئاسته ته‌مه‌نییه‌كان ) .
یاریزانی یانه‌ی سوم قایت له خولی نایابی ولاَتی ئازه‌ر باینجان .
یاریزانی یانه‌كانی ( مانیسا ئالا شه‌هید به‌له‌دیه ، ده‌نیز لی سه‌ی سار ئیسپۆر ) له ولاَتی توركیا .
هه‌روه‌ك یاری له چامپیۆنزلیگی ئاسیا له‌گه‌ڵ یانه‌ی تراكتۆر سازی ولاَتی ئێران كرده‌وه .
ئه‌وه‌ی جێگه‌ی باسه بڕیاره له به‌رواری 24 / 10 / 2019 هه‌فته‌ی یه‌كه‌می یاریه‌كانی خولی نایابی تۆپی پێی یانه‌كانی كوردستان به‌ڕێوه بچێت و بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش تیپه‌كانی به‌شداری خولی نایاب ئاماده‌كاری ده‌كه‌ن بۆ به‌شداریان له یاریه‌كانی خوله‌كه .