تهندروستی -
کەسانێک هەن خەوی شەوانیان باش نییە هەست بە نائارامی دەکەن و کاتێک لە خەو هەڵدەستن، واهەست دەکەن زۆر ماندوون لەبری ئەوەی هەست بە حەوانەوە بکەن.
بۆ ئەوەی لەو کێشەیە بەدوور بیت و شەوانە خەوێکی ئارام و قوڵ بکەیت، ئەم رێنماییانە جێبەجێ بکە:
خۆت بەدوور بگرە لە میوزیک و گۆرانی ئاڵۆز و مێشک ماندووکەر یان دەنگی بەرز پێش نوستن.
هیج ئامێرێکی کارەبایی و ئەلیکترۆنی لە ژوورەکەت دامەنێ وەک تەلەفیزیۆن و کۆمپیوتەر و مۆبایل و ئامێری دیکە یان تەواو هەموو لە کارەباوە بکوژێنەرەوە، چونکە کاریگەری لەسەر مێشک هەیە و خەو تێکدەدات.
شەوانە لە یەک کاتدا بخەوە، چونکە گۆرینی کارەکانی خەور لەرووی بایەلۆژیەوە زیان بە جەستە و مێشک دەگەیەنێت و خەو تێکدەدات.
پێش نوستن هێندە ئاوی زۆر و شلەمەنی مەخۆرەوە، بۆ ئەوەی زوو لە خەو هەڵنەستیت بەهۆی میزکردنەوە.