پێشمه‌رگه سپۆرت -
له نێو هۆڵی داخراوی یانه‌ی پێشمه‌رگه و به‌به‌شداری تیپی باسكه‌ی كچانی شه‌ش یانه‌ی كوردستان و عێراق یاریه‌كانی خولی باسكه‌ی كچان بۆ ئاستی تازه‌پێگه‌یشتوان ده‌ستی پێكردوو له یه‌كه‌م ڕۆژی یاریه‌كانی‌ی خوله‌كه‌ش دا كچانی یانه‌كانی ده‌ربه‌ندیخان و ئافرۆده‌یت و هه‌ڵه‌بجه توانیان بردنه‌وه به‌ده‌ست بهێنن .
له یه‌كه‌م یاری دا كچانی یانه‌ی بابان به‌رامبه‌ر كچانی ده‌ربه‌ندیخان یاریان كردوو ئه‌نجامی یاریه‌كه‌شیان به 42 - 55 سكۆر به كۆتاهات .
ئه‌مه‌و له دووه‌م یاری دا كچه تازه‌پێگه‌یشتوه‌كانی یانه‌كانی ئافرۆده‌یت و ژیما ڕوبه‌ڕوی یه‌كدی بونه‌وه و تێیدا و ئافرۆده‌یت توانی به ئه‌نجامی 53 - 17 سكۆر بردنه‌وه به‌ده‌ست بهێنێت .
هه‌روه‌ك دوا یاری یه‌كه‌م ڕۆژ له نێوان كچانی هه‌ڵه‌بجه‌ی شه‌هید و مه‌دره‌سه‌ی ته‌خه‌سوسی به‌غداد ئه‌نجام دراو ئه‌نجامی ئه‌و یاریه‌ش یه‌كلایه‌نه بوو بۆ كچانی هه‌ڵه‌بجه و به 59 - 19 سكۆر له به‌رژه‌وه‌ندی هه‌ڵه‌بجه به كۆتاهات.