پێشمه‌رگه سپۆرت -
له نێو هۆڵی داخراوی یانه‌ی سه‌نحاریب له شاری دهۆك ڕكابه‌رییه‌كانی تیپه به‌شداره‌كانی خولی نایابی باله‌ی كچانی یانه‌كانی كوردستان درێژه‌ی هه‌یه‌و له‌و چوارچێوه‌یه‌شدا و پاش نیوه‌ڕۆی ڕۆژی پێنج شه‌ممه 5 / 9 / 2019 به ئه‌نجام دانی سێ یاری دووه‌م ڕۆژی یاریه‌كانی خوله‌كه به‌ڕێوه چوو كه تێیدا كچانی باله‌ی یانه‌ی ده‌ربه‌ندیخان توانیان به ئه‌نجامی 3-1 گێم له كچانی سه‌نحاریبی خاوه‌ن یاریگه به‌رنه‌وه و هه‌روه‌ك له دووه‌م یاری دا كچانی كۆیه به سێ گێمی یه‌كلایه‌نه و بێ وه‌لاَم له كچانی یانه‌ی ئه‌كادیان برده‌وه .
ئه‌مه‌و له سێهه‌م یاری دا كچانی ئافرۆده‌یت و پێشمه‌رگه‌ی سلێمانی به یه‌ك گه‌یشتن و دوایی یاریه‌كی به‌هێز سه‌رئه‌نجام كچانی ئافرۆده‌یت ئه‌نجامی یاریه‌كه‌یان له‌به‌رژه‌وه‌ندی خۆیان به ئه‌نجامی 3-1 گێم یه‌كلاكرده‌وه .