دیمه‌نێك له یاریه‌كانی خوله‌كه
پێشمه‌رگه سپۆرت -
به‌به‌شداری تیپی باسكه‌ی كچانی یانه‌كانی ( بابان ، ده‌ربه‌ندیخان ، هه‌ڵه‌بجه ، مدره‌سه به‌غداد ، ئارۆده‌یت و ژیما ) و به سه‌رپه‌رشتی یه‌كێتی ناوه‌ندی باسكه‌ی عێراق و به هاوكاری لقی یه‌كێتیه‌كه له شاری سلێمانی و له نێو هۆڵی داخراوی یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه یاریه‌كانی خولی باسكه‌ی كچانی یانه‌كانی عێراق بۆ ئاستی تازه‌پێگه‌یشتوان ده‌ستی پێكرد كه یاریه‌كانی بۆ ماوه‌ی پێنج ڕۆژ به‌رده‌وام ده‌بێت .
ئه‌مه‌و لیژنه‌ی سه‌رپه‌رشتیاری خوله‌كه خشته‌ی ته‌واوی یاریه‌كانی بلاَو كرده‌وه كه به‌م شێوه‌یه‌ی خواره‌وه ده‌بێت .