پێشمه‌رگه سپۆرت -
یاریه‌كانی خولی نایابی باله‌ی كچانی یانه‌كانی كوردستان قۆناغی دووه‌م و كۆتایی له شاری دهۆك و له نێو هۆڵی یانه‌ی سه‌نحاریب به‌به‌شداری شه‌ش یانه‌ی كوردستان ده‌ستی پێكردوو تێیداو له یه‌كه‌م ڕۆژی یاریه‌كانی خوله‌كه و له یه‌كه‌م یاری دا كچانی باله‌ی یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه‌ی سلێمانی و ده‌ربه‌ندیخان ڕوبه‌ڕوی یه‌كدی بونه‌وه ، له‌و یاریه‌دا و پاش پیشان دانی ئاستێكی به‌رز له‌لایه‌ن كیژه یاریزانانی پێشمه‌رگه سه‌رئه‌نجام توانیان به ئه‌نجامی 3 گێمی یه‌كلایه‌نه‌وه بردنه‌وه به‌ده‌ست بهێنن .
ئه‌مه‌و له دووه‌م یاری دا كچانی كۆیه به سێ گێمی بێ وه‌لاَم له ئافرۆده‌یت یان برده‌وه و هه‌روه‌ك سه‌نحاریبی خاوه‌ن یاریگه‌ش نه‌یتوانی به‌ربه‌ستی ئه‌كادی هه‌ولێر ببڕِێت و به ئه‌نجامی سێ گێمی بێ وه‌لاَم ئه‌و یاریه‌ش به كۆتاهات.
پێشمه‌رگه × ده‌ربه‌ندیخان 3 - 0
كۆیه - ئافرۆده‌یت 3 - 0
سه‌نحاریب × ئه‌كاد 3 - 0