پێشمه‌رگه سپۆرت -
له شاری دهۆك و له نێو هۆڵی داخراوی یانه‌ی سه‌نحاریب یاریه‌كانی قۆناغی دووه‌م و كۆتایی خولی نایابی باله‌ی كچانی یانه‌كانی كوردستان ده‌ستی پێكردوو لیژنه‌ی پێش بڕكێكانیش له یه‌كێتی ناوه‌ندی باله‌ی كوردستان خشته‌ی ته‌واوی یاریه‌كانی ئه‌و قۆناغه‌ی ئاشكرا كرد كه تێیدا تیپی باله‌ی كچانی یانه‌كانی ( پێشمه‌رگه‌ی سلێمانی ، ئافرۆده‌یت ، ده‌ربه‌ندیخان ، سه‌نحاریب ، كۆیه و ئه‌كاد ) به‌شدارن تێیدا .