پێشمه‌رگه سپۆرت -
به‌مه‌به‌ستی گرنگی دان و پێگه‌یاندنی نه‌وه‌یه‌كی نوێ له یاریزانانی تۆپی پێ ، یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه وه‌ك نه‌ریتی خۆی سالاَنه له فێرگه‌ی تۆپی پێی یانه‌كه‌ی دا زیاتر له 100 فێرخواز كۆده‌كاته‌وه و به‌رده‌وام له ماوه‌ی پشووی هاوینه‌دا مه‌شق و ئاماده‌كاریان پێده‌كات .
ئه‌مه‌و دوایی به‌ڕێوه چوونی چالاكییه‌كانی فێرگه‌كه له پشووی هاوینی 2019 دا ستافی سه‌رپه‌رشتییار و ڕاهێنه‌ران له ژێر چاودێری یانه‌كه‌دا ڤیستیڤاڵێكی هاوینه بۆ یاریزانانی به‌شدار ئه‌نجام ده‌ده‌ن كه بڕیاره له كاتژمێر 4:00 ی ئێواره‌ی ڕۆژی چوار شه‌ممه 4 / 9 / 2019 و له‌سه‌ر یاریگه‌ی دووه‌می فه‌رمانده‌ی به‌ڕێوه بچێت ، هه‌روه‌ك دوایی نمایشه وه‌رزشییه‌كان میدالیا و خه‌لاَت به‌سه‌ر مندالاَنی به‌شدار دابه‌ش ده‌كرێت و باشترینه‌كانی ئه‌و فێرگه‌یه‌ش به پێی پرۆگرامی ده‌سته‌ی ڕاهێنه‌ران به‌رده‌وام ده‌بن له مه‌شقه‌كانی فێرگه‌ی تۆپی پێی یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه‌دا تا له داهاتوو دا‌و نه‌وه له دوایی نه‌وه یاریزانان بگه‌نه ئاسته‌كانی تازه‌پێگه‌یشتوان و لاوان و پێشكه‌وتوان .