‌بە فەرمی رۆناڵدۆ بووە باشترین یاریزان


 
پێشمه‌رگه‌ سپۆرت -

كریستیانۆ رۆناڵدۆی پرتوگالی وئەستێرەی یانەی یۆڤانتۆس وەكو باشترین یاریزانی  پرتوگال بۆ ساڵی 2019 دیاری كرا .

لە ئاهەنگێكدا بە ئامادەبونی راهێنەران و یاریزانانی پێشووی پروگال ، كریستیانۆ رۆناڵدۆ وەكوباشترین یاریزانی پرتوگال بۆ ساڵی 2019 بۆچوارەم جار لەسەر یەك هەڵبژێردرا.

رۆژناڵدۆ لەگەڵ یۆڤانتۆس بووە پاڵەوانی جامی سوپەری ئیتاڵی وخولی ئیتاڵی بەدەستهێناو بووە باشترین یاریزانی وەرزی پێشووی خولی ئیتاڵی و لەگەڵ هەڵبژاردەی پرتوگتالیش نازناوی نەیشن لیگی بردەوە.

رۆناڵدۆ توانی سەربكەوێت بەسەر هەریەكە لە بێرنادرۆ سێلڤا وبرۆنۆ فێرناندز و جۆو فلێكس و رۆبن نیڤیز ..


PM:04:24:03/09/2019




ئه‌م بابه‌ته 1924 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌