‌هۆكار و چارەسەری قەڵەویی و وورگ

 
ته‌ندروستی‌ - 

وورگ یەكێكە لەكێشە باوەكان و بریتیە لە كۆبونەوەی چەوری ناتەندروست لەجەستەدا ، هەندێك كەس قەڵەون و وورگیان گەورەیە ، هەندێك كەسیش كێشیان ئاسایە و وورگیان هەیە، له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته‌ دكتۆره‌ بینایی كامەران پسپۆڕی زانستی خۆراك هۆكار و چاره‌سه‌ری ئه‌م حاڵه‌ته‌ ڕوون ده‌كاته‌وه‌.

لەبارەی قەڵەوی و گرفتە تەندروستیەكان، د.بینایی كامەران پسپۆڕی زانستی خۆراك چەندین هۆكار و چارەسەری قەڵەویی و وورگ دەخاتەڕوو. 


هۆكارەكانی قەڵەویی:

- خواردن: وەك نان و سەمون ولەفە ، شیرینی و شەكر و شیر و میوەی زۆر لەشەواندا.
- خواردنەوە: وەك شەربەت و خواردنەوە گازییەكان ، بیرە ، ماستاو..هتد.
- گرفتی تەندروستی: غازات و هەوكردنی ڕیخۆڵە و قەبزی.
- نیگەرانی و سترێس و بیركردنەوەی زۆر و دانیشتنی زۆر و شەوان درەنگ خەوتن.

چارەسەری قەڵەویی و وورگ:

- دووركه‌وتنه‌وه‌ له‌ خواردن و خواردنەوە خراپەكان و زۆرخواردنی خۆراكە باشەكانی وەك خەیار، تەماتە، كاهوو، سڵق، كولەكە، سیر ، چای سەوز، دارچینی، لیمۆ، زەنجەبیل، سركەی سێو.

- وەرزش یان ڕۆیشتن بۆماوەی  یەك كاتژمێر  ڕۆژانە

- ئاو زۆر خواردنەوە، تەرككردنی ئاو خواردنەوە لەكاتی نان خواردن.

- چارەسەری  كێشەكانی ڕیخۆڵە و هەوكردن وقەبزی، لەڕێگەی ئاو خواردنەوە و چای سەوز و ڕازیانە.



PM:04:21:03/09/2019




ئه‌م بابه‌ته 2895 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌