سەردێری هەواڵ

ڤیدیۆ - ریاڵ مه‌درید ئه‌م هه‌فته‌یه‌ش نه‌یبرده‌وه‌




پێشمه‌رگه‌ سپۆرت -

یانه‌ی‌ ریاڵ مه‌درید دوو خاڵی‌ گرنگی‌ له‌ده‌ستدا له‌گه‌ڵ ڤیاریاڵ به‌ دوو گۆڵ یه‌كسان بوو .

له‌ هه‌فته‌ی‌ سێیه‌می‌ خولی‌ ئیسپانی‌ ریاڵ مه‌درید بووه‌ میوانی‌ یانه‌ی‌ ڤیاریاڵ و یارییه‌كه‌ به‌ دوو گۆڵ بۆ هه‌ر لایه‌كیان كۆتاییهات .

 دوو گۆڵه‌كه‌ی‌ ریاڵ مه‌درید گاریس بێڵ تۆماری‌ كرد و هاوكات ئه‌و یاریزانه‌ له‌ خوله‌كی‌ زیادكراودا به‌ كارتی‌ سور كرایه‌وه‌ ده‌ره‌وه‌ ، دوو گۆڵه‌كه‌ی‌ ڤیاریاڵیش جیرارد مۆرینۆ و گۆمێز تۆماریان كرد و یارییه‌كه‌ش به‌ یه‌كسانی‌ كۆتاییهات .

 به‌و به‌رامبه‌ربونه‌ خاڵه‌كانی‌ ریاڵ مه‌درید بووه‌ پێنج خاڵ وله‌ پله‌ی‌ پێنجه‌مدایه‌ .



PM:04:01:02/09/2019




ئه‌م بابه‌ته 1348 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌