تهندروستی -
مەگنیسیوم یەکێکە لە کانزا گرنگەکان کە ھۆکاری یاریدەدەرە بۆ زیاتر لە ٣٠٠ ئەنزیم و کارلێکی لەش وەک دروست بوونی پڕۆتین و فرمانی ماسولکە و دەمارەکان و ڕێکخستنی شەکرە و پەستانی خوێن (زەخت)، دكتۆر هەرێم کریم احمد پسپۆری نەخۆشیەکانی هەناوی و دڵ و شەکرە نیشانهكانی كهمی ئهم كانزایه لهلهشدا باس دهكات لهگهڵ سهرچاوهكانی ئهم كانزایه .
لە لەشی کەسێکی پێگەشتوو بڕی ٢٥ گم مەگنسیوم ھەیە کە زۆربەی لە ناو ئێسک و شانەکانی تردایە، تەنھا ڕێژەی لە ١٪ لەناو خوێندایە بۆیە زۆرجار پشکنینی خوێن دروست دەرناچێت، بەگشتی پێوستی ڕۆژانەی لەش لە نێوان ٣٠٠ بۆ ٤٠٠ ملگرامە.
نیشانەکانی کەمی Mg :
1- نەمانی ئارهزووی خواردن
2-شەکەتی و بێھێزی
3- ھێڵنج و ڕشانەوە
4- سەرئێشە و شەقیقە
5- سڕبوون و مێرو کردنی پەلەکان
6- ژان و گرژبوونی ماسولکەکان.
7-بوورانەوە و لەھۆش خۆ چوون
8- گۆڕانی کەسێتی و میزاج
9- لاوازبوون و وەرینی قژە سەر
10- زیادبوونی ژانی سوڕی مانگانە لە ئافرەتاندا
11- زیادبوونی بەرگری لەش بۆ ئەنسۆلین
12- لە ئەگەری درێژەکێشانیدا دەبێتە ھۆی کەمی کالسیوم و پۆتاسیوم.
13- نیشانە گەلێکی تر
سەرچاوەکانی ئهم كانزایه:
-جەرەسات وەک بادام و گازۆ و علی بابا
-پاقلەمەنیەکان بە گشتی
-ئەڤاکادۆ
-شۆفان
-ماست و شیر
-ماسی سەلەمۆن
-مریشک و گۆشتی سور
-مێوژ
-سپیناغ و بڕۆکلی
-سێو و گێزەر
-چکلێتی ڕەش