یاریزانه لاوه‌كانی یانه‌ی پێشمه‌رگه
پێشمه‌رگه سپۆرت -
یه‌كێتی ناوه‌ندی شه‌تڕه‌نجی كوردستان به هاوكاری لقی یه‌كێتیه‌كه‌ی له شاری هه‌ولێر و له نێو هۆڵی یانه‌ی شه‌تڕه‌نجی خانزاد پاڵه‌وانێتی شه‌تڕه‌نجی لاوانی یانه‌كانی كوردستانی بۆ ئاستی تاك به‌ڕێوه بردوو دوایی كێبڕكێیه‌كی به‌هێزی یاریزانه به‌شداره‌كان بۆ ئاسته‌كان ، سه‌رئه‌نجام و له ته‌مه‌نی خوار 20 ساڵ ئه‌حمه‌د جه‌زایی یاریزانی یانه‌ی پێشمه‌رگه توانی پله‌ی یه‌كه‌م به‌ده‌ست بهێنێت پاش ئه‌وه‌ی 6 خاڵی كۆكرده‌وه.
ئه‌مه‌و شكار حامیدی یاریزانی یانه‌ی پێشمه‌رگه پله‌ی دووه‌می به‌ده‌ست هێنا به 5,5 خاڵ و پله‌ی سێهه‌می پاڵه‌وانێتیه‌كه‌ش بۆ یاریزان ڕێباز ناسڕ بوو له یانه‌ی پێشمه‌رگه به 5 خاڵ.
سه‌باره‌ت به‌و ئه‌نجامه‌شیان ته‌ها جه‌لال ڕاهێنه‌ری به‌شی شه‌تڕه‌نجی یانه‌ی پێشمه‌رگه له لێدوانێكی تایبه‌ت به پێشمه‌رگه سپۆرت ووتی ، پاڵه‌وانێتی لاوانی یانه‌كانی كوردستان بۆ ئاستی تاك زۆر به‌هێز بوو كه یاریزانان كێبڕكێی به‌ده‌ست هێنانی ئه‌نجامه‌كانی یه‌كه‌م و دووه‌م و سێهه‌میان ده‌كرد كه خۆش به‌ختانه‌ش هه‌رسێ پله‌ی ڕیزبه‌ندیه‌كه له یانه‌ی پێشمه‌رگه بوو .
ته‌ها جه‌لال ووتیشی ، پیرۆزبایی له یاریزانان ده‌كه‌م و هیوادارین له‌سه‌ر ئه‌و ئه‌نجامه‌ی له ساڵی 2019 به‌ده‌ستمان هێناوه له سالاَنی یاینده‌ش به‌رده‌وام بین .