پێشمه‌رگه سپۆرت -
به ئاماده‌بوونی سه‌رۆك و سه‌رجه‌م ئه‌ندامه‌كانی، یه‌كێتی تۆپی پێی كوردستان كۆبوونه‌وه‌ی ئاسایی خۆی ئه‌نجامدا و، ئه‌م بڕیار و راسپاردانه‌ی ده‌ركرد:
1- كۆبوونه‌وه‌ی هونه‌ری له‌گه‌ڵ نوێنه‌رانی یانه‌كانی پله‌نایاب و پله‌نایابی لاوان و پله‌یه‌ك و نایابی فوتساڵی كچان ئه‌نجامدرا، دوای گفتوگۆیه‌كی چڕ و پڕ ده‌ستكرا به راكێشانی تیروپشك بۆ هه‌ر چوار خولی نایاب و نایابی لاوان و پله‌یه‌ك و نایابی فوتساڵی كچانی كوردستان، ئه‌م بڕیارانه‌یش درا:
أ- به بۆنه‌ی ده‌ستپێكی وه‌رزی نوێی چالاكییه‌كانی یه‌كێتی تۆپی پێی كوردستان، بڕیاردرا به لێبوردنی گشتی بۆ سه‌رجه‌م سزاكانی سڕ كردن و غه‌رامه‌كردنی سه‌ر (یانه‌كان، كارگێرییه‌كان، ستافی هونه‌ری، یاریزانان، سه‌رپه‌رشتیاران و ناوبژیوانان)، به هیوای ئه‌وه‌ی هه‌موو ئه‌وانه‌ی به به‌ر لێبوردنی گشتی كه‌وتوون هه‌ڵه‌كانیان دووباره نه‌كه‌نه‌وه و ئامانجیان خزمه‌تكردن و پێشكه‌وتنی وه‌رزشی كوردستان بێت، به پێچه‌وانه‌وه ئه‌گه‌ر هه‌ریه‌ك له‌وانه‌ی سزاكانیان له‌سه‌ر نه‌ماوه هه‌ڵه بكاته‌وه، سزاكانیان توندتر و قورس‌تر ده‌بێت.
ب- ده‌ستپێكی خوله‌كانی كوردستان به‌مشێوه‌یه‌ی خواره‌وه ده‌بێت:
• خولی نایابی كوردستان 24/10/2019.
• خولی نایابی لاوانی كوردستان 25/10/2019.
• خولی پله‌یه‌كی كوردستان 27/11/2019.
• خولی نایابی فوتساڵی كچانی كوردستان 13/12/2019.
2- سه‌رجه‌م یاریزانانی له دایكبووی 2000 كه بۆ تیپی لاوانی یانه‌كان یارییان كردووه، ئازادن بۆ هه‌ر یانه‌یه‌ك یاری ده‌كه‌ن، جگه له‌م سێ یاریزانه‌ی یاری بۆ تیپی لاوانی یانه‌كانیان ده‌كه‌ن، كه یه‌كێتی تۆپی پێی كوردستان پێشتر بڕیاری له‌سه‌ر دابوو.
3- له خولی نایابی فوتساڵی كچانی كوردستان، بۆ هه‌ر یانه‌یه‌ك رێگه به سێ یاریزانی ده‌ره‌وه‌ی پارێزگه‌كان ده‌درێت، كه یاری بۆ یانه‌یه‌كی ده‌ره‌وه‌ی پارێزگه‌ی خۆیان بكه‌ن، هه‌روه‌ها هه‌ر یانه‌یه‌ك بۆی هه‌یه یه‌ك یاریزانی ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێم یاری بۆ بكات.
4- له‌گه‌ڵ ده‌ستپێكی وه‌رزی نوێی چالاكییه‌كانی یه‌كێتی تۆپی پێی كوردستان، گۆڕانكارییه نوێیه‌كانی یاسایی تۆپی پێ له خوله‌كان په‌یڕه‌و ده‌كرێت.
5- پێویسته له‌سه‌ر سه‌رجه‌م یانه به‌شداربووه‌كانی چالاكی یه‌كێتی تۆپی پێی كوردستان، وانه‌ی یاساكانی تۆپی پێ به راهێنه‌ران و یاریزان بگوترێته‌وه، كه له سێ كاتژمێر كه‌متر نه‌بێت.
6- بڕیاردرا به كردنه‌وه‌ی خولێكی ناوبژیوانی له شاری زاخۆ.
7- داوا له نوێنه‌رانی یانه سه‌ركه‌وتووه‌كانی قۆناغی كۆتایی خولی پله‌یه‌كی تازه‌پێگه‌یشتووانی كوردستان ده‌كه‌ین، رۆژی شه‌ممه 7/9/2019 له كاتژمێر 12:00 ـی نیوه‌ڕۆ، به مه‌به‌ستی ئه‌نجامدانی كۆبوونه‌وه‌ی هونه‌ری و چۆنیه‌تی ئه‌نجامدانی قۆناغی كۆتایی، له باره‌گه‌ی یه‌كێتییه‌كه‌مان ئاماده‌بن.
8- له وه‌رزی 2019/2020 له خوله‌كانی فوتساڵی كچانی كوردستان، مه‌رجه راهێنه‌ر یان یاریده‌ده‌ری راهێنه‌ر له ره‌گه‌زی مێینه بێت.
9- بڕیاردرا به كردنه‌وه‌ی خولی راهێنه‌رایه‌تی فوتساڵ، بۆ ئه راهێنه‌رانه‌ی بڕوانامه‌یان نییه.
10- هه‌ر خولێكی راهێنه‌رایه‌تی ئاسیایی (c) له هه‌ر شارێكی كوردستان بكرێته‌وه، ئه‌گه‌ر پێشتر ره‌زامه‌ندی یه‌كێتی تۆپی پێی كوردستانی له‌سه‌ر نه‌درابێت، هه‌ر راهێنه‌رێك به‌شداری تێدا كردبێت كار به بڕوانامه‌كه‌ی ناكرێت.
11- سه‌رجه‌م ستافی هونه‌ری یانه‌كانی پله‌نایاب و پله‌یه‌كی كوردستان، پێویسته بڕوانامه‌ی راهێنه‌رایه‌تی باوه‌ڕپێكراوی یه‌كێتی تۆپی پێی كوردستانی هه‌بێت، به پێچه‌وانه‌وه مافی راهێنه‌رایه‌تی نابێت.