پێشمه‌رگه سپۆرت -
دوایی به‌ڕێوه چوونی كۆبونه‌وه‌ی هونه‌ری بۆ ئه‌نجام دانی یاریه‌كانی خوله‌كانی كوردستان و له پاش ڕاكێشانی تیروپشك تیپی تۆپی پێی پێشكه‌وتوانی یانه‌ی پێشمه‌رگه له یه‌كه‌م هه‌فته‌ی یاریه‌كان دا ده‌بێته میوانی یانه‌ی هه‌ولێر .
ئه‌مه‌و به پێچه‌وانه‌وه له یه‌كه‌م هه‌فته‌ی یاریه‌كانی خولی لاوان ، لاوانی پێشمه‌رگه میوانداری له لاوانی هه‌ولێر ده‌كات.
هه‌روه‌ك بڕیاره یاریه‌كانی خولی نایابی تۆپی پێی یانه‌كانی كوردستان بۆ ئاستی پێشكه‌وتوان له به‌رواری 24 / 10 / 2019 ده‌ست پێبكات و یاریه‌كانی خولی لاوانی پله نایابی كوردستان-یش له ڕۆژی 25 / 10 / 2019 ده‌بێت .