پێشمه‌رگه سپۆرت -
له پاڵه‌وانێتی سه‌وڵ و كانۆی یانه‌كانی كوردستان كوڕان و كچانی پێشمه‌رگه‌ی سلێمانی دوایی به‌ده‌ست هێنانی پله‌ی دووه‌م یاریزانانی تیپه‌كه‌ی یانه‌ی پێشمه‌رگه‌ش چه‌ندین ئه‌نجامی به‌رچاویان به‌ده‌ست هێنا .
یه‌شار جومعه یه‌كێك بوو له یاریزانانی تیپی سه‌وڵ و كانۆی یانه‌ی پێشمه‌رگه كه دوو یاری ئه‌نجام دا‌و توانی پله‌كانی یه‌كه‌م به‌ده‌ست بهێنێت .
له یاری ڕه‌وینگی دووانی یه‌شار پله‌ی یه‌كه‌می بۆ یانه‌ی پێشمه‌رگه به‌ده‌ست هێنا و هه‌روه‌ك له یاری گه‌شتی تاك پله‌ی یه‌كه‌می له‌ده‌ست نه‌دا .
له لێدوانێكی تایبه‌ت به پێشمه‌رگه سپۆرت یه‌شار ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه ئه‌وان به‌رده‌وام به‌سه‌رپه‌رشتی ڕاهێنه‌ر محه‌مه‌د فازل مه‌شق و ڕاهێنان ئه‌نجام ده‌ده‌ن و توانیویانه پێگه‌یه‌كی به‌هێزیان له پاڵه‌وانێتیه‌كان دا هه‌بێت .
هه‌روه‌ك ئه‌و یاریزانه‌ی تیپه‌كه‌ی یانه‌ی پێشمه‌رگه ئاماژه‌ی پێدا كه له‌و پاڵه‌وانێتیه به‌هێزه‌ی كوردستان دا یاریزانانی پێشمه‌رگه به ئاستێكی به‌رز ده‌ركه‌وتوون و ئه‌نجامه‌كانیان بۆته جێگه‌ی دڵخۆشی بۆیان .