ته‌ندروستی -
هه‌ندێك كه‌س توشی حاڵه‌تی دابه‌زینی په‌ستانی خوێن ده‌بن به‌ڵام بێ ئه‌وه‌ی هیچ نیشانه‌یه‌كی نه‌خۆشی له‌سه‌ریان ده‌ربكه‌وێت و له‌گه‌ڵدا ئه‌م حاڵه‌ته كاریگه‌ری له‌سه‌ر باری ته‌ندروستی مرۆڤ ده‌بێت.
پزیشكه‌كان ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كه‌ن ئه‌و كه‌سانه‌ی یه‌شێوه‌یه‌كی به‌رده‌وام په‌ستانی خوێنیان 100\70 بێت ئه‌وه په‌ستانی خوێنیان به نزم هه‌ژمار ده‌كرێت و پزیشكه‌كان دابه‌زینی په‌ستانی خوێنیان كردوه به چه‌ند كۆمه‌ڵێك كۆمه‌ڵه‌ی یه‌كه‌م ئه‌وانه‌ن كه په‌ستانی خوێنیان 100\70 و كۆمه‌ڵه‌ی دووه‌م 90\60 ه و كۆمه‌ڵه‌ی سێهه‌م ئه‌وانه‌ن كه په‌ستانی خوێنیان له 70\60 كه‌متره.
زیان و مه‌ترسیه‌كانی دابه‌زینی په‌ستانی خوێن چییه؟
ئه‌و كاته‌ی په‌ستانی خوێن تا ئاستێك داببه‌زێت ئه‌وه ئاساییه به‌ڵام دابه‌زینی په‌ستانی خوێن بۆ ئاستی دووه‌م ئه‌وه هێشتا تا ڕادده‌یه‌كی زۆر مه‌ترسی له‌سه‌ر دڵ و ملوله‌كانی خوێن نییه و به‌خواردنی خۆراك و خواردنه‌وه‌ی سروشتی و چالاكی جه‌سته‌ی سادده ده‌كرێت دۆخی نه‌خۆشه‌كه بگه‌ڕێته‌وه بۆ باری ئاسایی.
به‌ڵام ئه‌و كاته‌ی په‌ستانی خوێن بۆ ڕادده‌یه‌كی زۆر داده‌به‌زێت ئه‌وه ئه‌وه گرفت له سووڕی خوێن له مێشك و ده‌ماغدا ڕووده‌دات و یه‌كێك له پسپۆڕان ده‌ڵێت" كاتێك په‌ستانی خوێن زۆر داده‌به‌زێت ئه‌وه جوڵه‌ی خوێن گۆڕانكاری به‌سه‌ردا دێت و خاو ده‌بێته‌وه و به‌مه‌ش ئۆكسجینی پێویست بۆ مێشك و ئه‌ندامه‌كانی له‌ش ناڕوات و ئه‌گه‌ری توشبوون به جه‌ڵته‌ی دڵ زۆر ده‌بێت"
له نیشانه‌كانی دابه‌زینی په‌ستانی خوێن بریتیه له" سه‌رگێژ خواردن و دڵتێكهه‌ڵاتن و خه‌وبردنه‌وه و بێزاری و كاتێك كه‌سێك په‌ستانی خوێنی به‌ڕادده‌یه‌كی زۆر داده‌به‌زێت ئه‌وه پێویسته ئۆتۆمبێلی فریاكه‌وتن بانگ بكرێت چونكه له‌م حاڵه‌ته‌دا نه‌خۆش به‌ته‌واوه‌تی له‌هۆش خۆی ده‌چێت و ده‌چێته حاڵه‌تی كۆماوه"