پێشمه‌رگه سپۆرت -
یه‌كێتی ناوه‌ندی باسكه‌ی عێراق به هاوكاری لقی یه‌كێتیه‌كه‌ی له شاری سلێمانی پاڵه‌وانێتی باسكه‌ی تازه‌پێگه‌یشتوانی كچانی یانه‌كانی عێراق ئه‌نجام ده‌دات .
بڕیاره له به‌رواری 5 / 9 / 2019 و له شاری سلێمانی و له نێو هۆڵی داخراوی یانه‌ی پێشمه‌رگه یاریه‌كانی پاڵه‌وانێتی باسكه‌ی كچانی تازه‌پێگه‌یشتوانی یانه‌كانی عێراق بۆ له دایك بوانی 2003 تا 2006 به‌ڕێوه بچێت .
یه‌كه‌م یاری پاڵه‌وانێتیه‌كه له كاتژمێر 10:00 ی سه‌ر له به‌یانی ئه‌نجام ده‌درێت و بڕیاره ئه‌و تیپانه‌ی یانه‌كان به‌شداری بكه‌ن كه ئاماده‌كاریه‌كان بۆ یاریه‌كانی پاڵه‌وانێتی باسكه‌ی كچان بۆ ئاستی تازه‌پێگه‌یشتوان كردووه .