پێشمه‌رگه سپۆرت -
یه‌كێتی تۆپی پێی كوردستان ئاماده‌كاریه‌كانی بۆ ئه‌نجام دان و به‌ڕێوه چوونی چالاكییه‌كانی وه‌رزی نوێی 2019 - 2020 ده‌ست پێكردووه و له‌و چوارچێوه‌یه‌شدا و به دیزاینێكی گرافیك لۆگۆی سه‌رجه‌م یانه‌كانی به‌شداری خوله‌كانی ( نایابی كوردستان ، نایابی لاوانی كوردستان ، پله یه‌كی كوڕان و فوتساڵی كچان )ی ناساند .
له خولی نایابی كوردستان دا 14 یانه به شێوه‌ی خول به دوو قۆناغ به‌شداری ده‌كه‌ن و هه‌روه‌ك یانه‌كانی خولی نایابی لاوانی كوردستان به‌به‌شداری 14 یانه ده‌بێت و له خولی پله یه‌كی كوردستان دا 17 یانه به‌شداری یاریه‌كان ده‌كه‌ن و 10 یانه‌ی كوردستانیش به‌شدارن له یاریه‌كانی خولی نایابی فوتساڵی كچان دا .
ئه‌مه‌و بڕیاره یاریه‌كانی خولی نایابی كوردستان له به‌رواری 17 / 10 / 2019 ده‌ست پێبكات و هه‌روه‌ك یاریه‌كانی خولی لاوانی نایابی كوردستان له به‌رواری 18 / 10 / 2019 ده‌بێت و خولی پله یه‌كی كوردستانیش له به‌رواری 20 / 11 / 2019 ده‌ست پێده‌كات و 6 / 12 / 2019 ش یاریه‌كانی خولی فوتساڵی كوردستان ئه‌نجام ده‌درێت .