پێشمه‌رگه سپۆرت -
به شێوه‌یه‌كی فه‌رمی یانه‌ی ئینته‌رمیلان گرێبه‌ستی له‌گه‌ڵ كریستیان بێراگی به‌رگریكاری یانه‌ی فیۆرنتینا واژووكرد به خواستن .
له به‌یاننامه‌یه‌كی فه‌رمیدا یانه‌ی ئینته‌رمیلان ئاماژه‌ی به‌وه كردووه كه گه‌یشتونه‌ته رێكه‌وتن له‌گه‌ڵ كریستیانۆ بێراگی به‌رگریكاری یانه‌ی فیۆرنتینا وبه خواستن وبۆ ماوه‌ی یه‌ك وه‌رز گرێبه‌ستیان له‌گه‌ڵ واژووكردووه و له‌گه‌ڵ ئه‌گه‌ری گواستنه‌وه‌ی به‌شێوه‌یه‌كی یه‌كجاری له كۆتایی وه‌رزی ئه‌مساڵ وبه‌رامبه‌ر 12 ملیۆن یۆرۆ .
بێراگی به‌شداری پێنج یاری كۆتایی هه‌ڵبژارده‌ی ئیتاڵیای كردووه وله مانگی 10ی ساڵی 2018 گۆڵێكی له هه‌ڵبژارده‌ی پۆڵندا تۆماركرد .