سەردێری هەواڵ

حسێن نه‌میره‌كه‌ی‌ ياريزانى یانه‌ی‌ پێشمه‌رگه‌ په‌یوه‌ندی‌ به‌ یانه‌ی‌ المشارع كرد

نه‌میر شامل په‌یوه‌ندی‌ به‌ یانه‌ی‌ المشارع كرد


پێشمه‌رگه‌ سپۆرت -

یه‌كه‌م یاریزانی‌ یانه‌ی‌ پێشمه‌رگه‌ به‌ شێوه‌ی‌ خواستن له‌ خولی‌ ئه‌رده‌نی‌ یاری‌ ده‌كات و به‌ فه‌رمی‌ په‌یوه‌ندی‌ به‌ تیپی‌ باله‌ی‌ یانه‌ی‌ المشارعی‌ ئه‌رده‌نی‌ كرد.

پاش نیوه‌ڕۆی‌ ڕۆژی‌ چوار شه‌ممه‌ 28 / 8 / 2019 و له‌ نێو هۆڵی‌ یانه‌ی‌ المشارع ئه‌رده‌نی‌ یاریزانی‌ پیشه‌گه‌ری‌ عێراقی‌ و یانه‌ی‌ پێشمه‌رگه‌ حسێن نه‌میر شامل به‌ شێوه‌ی‌ خواستن په‌یوه‌ندی‌ به‌ یانه‌ی‌ ناوبراو كرد .

ئه‌مه‌و یانه‌ی‌ المشارع به‌ فه‌رمی‌ یاریزان حسێن نه‌میری‌ به‌ كه‌ناڵه‌كانی‌ ڕاگه‌یاندن ناساند و بڕیاره‌ كاتژمێر 6:00 ی‌ ئێواره‌ی‌ ڕۆژی‌ پێنج شه‌مه‌ ڕێكه‌وتی‌ 29 / 8 له‌ یه‌كه‌م یاریدا یانه‌ی‌ المشارع حسێن نه‌میر شامل به‌شداری‌ بكات كه‌ وه‌ك یاریزانی‌ پێگه‌ی‌ 2 خه‌لفی‌ یاری‌ ده‌كات .


PM:09:04:28/08/2019




ئه‌م بابه‌ته 24616 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


زۆرترین خوێنراو‌
‌ ‌