سەردێری هەواڵ
غازی‌ به‌سره‌ یه‌كه‌م یاری‌ له‌ پاڵه‌وانێتی‌ باله‌ی‌ عه‌ره‌بی‌ برده‌وه‌ به‌ ڤیدۆ : هۆڵی‌ شعب دوای‌ نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی‌ میوانداری‌ له‌ یاری‌ نێوان هه‌ڵبژارده‌ی‌ باسكه‌ی‌ عێراق و هندستان ده‌كات یه‌كێتی‌ تۆپی پێی كوردستان بڕیار و راسپارده‌ی‌ نوێی ده‌ركرد پاڵه‌وانێتی‌ باله‌ی‌ یانه‌كانی‌ عه‌ره‌ب - پێشمه‌رگه‌ی‌ سلێمانی‌ به‌ دووه‌می‌ كۆمه‌ڵه‌كه‌ی‌ گه‌یشته‌ قۆناغی‌ هه‌شت تیپی‌ پێشمه‌رگه‌كانی‌ سلێمانی‌ هه‌نگاوه‌ سه‌خته‌كان تێده‌په‌ڕێنن - ئه‌نجام و ڕیزبه‌ندی‌ هه‌فته‌ی‌ پانزه‌هه‌م ستایشی‌ ناوبژیوانه‌ كورده‌كه‌ كرا غاز توشی‌ دووه‌م شكست هات خولی‌ نایابی‌ كوردستان : یارییه‌كان به‌ یه‌كسان بوون كۆتاییان هات ڤیدۆ : پیشه‌گه‌ره‌ به‌ڕازیلییه‌كه‌ په‌یوه‌ندی‌ به‌ مه‌شقه‌كانی‌ پێشمه‌رگه‌ كرد هه‌واڵ - وێنه‌ : ناوەندی وەرزشی کوردستان مەراسیمی ناساندن و بڵاوکردنەوەی کتێبی (جەستەی تەندروست)ی ئەنجامدا

ئاماده‌كاریه‌كانی‌ كچانی‌ پێشمه‌رگه‌ بۆ قۆناغی‌ كۆتایی‌ خولی‌ نایابی‌ كوردستانه‌

كچانی‌ پێشمه‌رگه‌ی‌ سلێمانی‌


پێشمه‌رگه‌ سپۆرت -

ئاماده‌كاریه‌كانی‌ كیژانی‌ تیپی‌ باله‌ی‌ یانه‌ی‌ پێشمه‌رگه‌ بۆ به‌شداری‌ له‌ قۆناغی‌ كۆتایی‌ خولی‌ باله‌ی‌ كچانی‌ یانه‌كانی‌ كوردستان به‌ شێوه‌یه‌كی‌ چڕ ده‌ستی‌ پێكردووه‌و ئامانجی‌ ڕاهێنه‌ر و كیژه‌ یاریزانانی‌ تیپه‌كه‌ش به‌ده‌ست هێنانی‌ نازناوی‌ خوله‌كه‌یه‌ .

له‌ نێو هۆڵی‌ داخراوی‌ یانه‌ی‌ پێشمه‌رگه‌ و له‌ ژێر سه‌رپه‌رشتی‌ كارزان فه‌تاح ڕاهێنه‌ری‌ تیپی‌ باله‌ی‌ كچانی‌ یانه‌ی‌ پێشمه‌رگه‌ مه‌شق و ئاماده‌كاری‌ تیپه‌كه‌ به‌رده‌وامه‌ و هه‌روه‌ك ڕاهێنه‌ری‌ تیپه‌كه‌ش ئاماژه‌ی‌ پێدا كه‌ ئه‌وان بۆ ئه‌نجامی‌ كۆتایی‌ و نازناوی‌ خوله‌كه‌ ئاماده‌كاری‌ ده‌كه‌ن .

كارزان ئه‌وه‌شی‌ بۆ پێشمه‌رگه‌ سپۆرت ئاشكرا كرد كه‌ ئاستی‌ خوله‌كه‌ به‌هێزه‌ و تیپه‌ ڕكابه‌ره‌كان بۆ نازناو ماونه‌ته‌وه‌ كه‌ ده‌بێت ئه‌مان وه‌ك تیپی‌ باله‌ی‌ كچانی‌ یانه‌ی‌ پێشمه‌رگه‌ ئاماده‌كاری‌ چڕی‌ بۆ بكه‌ن بۆ به‌ده‌ست هێنانی‌ ئه‌نجام تێیدا .

ئه‌وه‌ی‌ جێگه‌ی‌ باسه‌ له‌ قۆناغی‌ یه‌كه‌می‌ یاریه‌كانی‌ خوله‌كه‌دا تیپی‌ باله‌ی‌ كچانی‌ یانه‌ی‌ پێشمه‌رگه‌ توانی‌ به‌ پله‌ی‌ یه‌كه‌م و بێ‌ شكست بگاته‌ قۆناغی‌ كۆتایی‌ خوله‌كه‌ كه‌ له‌و قۆناغه‌دا و له‌ شاری‌ دهۆك تیپی‌ باله‌ی‌ كچانی‌ یانه‌كانی‌ ( پێشمه‌رگه‌ی‌ سلێمانی‌ ، ئافرۆده‌یت ، ده‌ربه‌ندیخان ، كۆیه‌ ، ئه‌كاد و سه‌نخاریب ) به‌ یه‌ك ده‌گه‌ن .



PM:03:55:28/08/2019




ئه‌م بابه‌ته 4490 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


زۆرترین خوێنراو‌
‌ ‌