پێشمه‌رگه سپۆرت -
به‌مه‌به‌ستی ئاماده‌كاری بۆ به‌شداری له پاڵه‌وانێتی باله‌ی ولاَتانی عه‌ره‌بی دا و بۆ ئاستی تازه‌پێگه‌یشتوان هه‌ڵبژارده‌ی باله‌ی تازه‌پێگه‌یشتوانی عێراق بۆ ئه‌نجام دانی كه‌مپێكی مه‌شقی گه‌یشتنه شاری سلێمانی و له نێو هۆڵی داخراوی یانه‌ی پێشمه‌رگه كه‌مپه مه‌شقییه‌كه‌یان ده‌ست پێكرد .
ئه‌مه‌و بۆ ئاماده‌كاری ئه‌و پاڵه‌وانێتیه‌ش هه‌ڵبژارده‌ی باله‌ی تازه‌پێگه‌یشتوانی عێراق و تیپی باله‌ی یانه‌ی پێشمه‌رگه یاریه‌كی دۆستانه‌یان ئه‌نجام دا و ئه‌و یارییه‌ش بووه سود گه‌یاندن به ئاست و توانایی تیپی هه‌ڵبژارده‌ی عێراق بۆ ئه‌نجام دانی یاریه‌كانیان له پاڵه‌وانێتی عه‌ره‌بی دا كه بڕیاره له سه‌ره‌تایی مانگی ئاینده و له عه‌مانی پایته‌ختی ئه‌رده‌ن یاریه‌كانی به‌ڕِێوه بچێت .