مه‌شق و ئاماده‌كاری پێشمه‌رگه‌ی سلێمانی
پێشمه‌رگه سپۆرت -
پاش نیوه‌ڕۆی ڕۆژی سێ شه‌ممه 27 / 8 / 2019 و له سه‌ر یاریگه‌ی ڕاپه‌ڕینی تایبه‌ت به یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه تیپی تۆپی پێی یانه‌كه له ژێر چاودێری و سه‌رپه‌رشتی ده‌سته‌ی سه‌رپه‌رشتیار و ڕاهێنه‌ران یه‌كه‌م یه‌كه‌ی مه‌شقی فه‌رمی ئه‌نجام دا .
ئاماده‌كاریه‌كانی تیپی تۆپی پێی یانه‌ی پێشمه‌رگه به پلانی مه‌شقی دكتۆر یاسین بۆ به‌شداری له خولی نایابی كوردستان ده‌ستی پێكردوو هه‌روه‌ك و له ڕۆژی ئه‌نجام دانی ناساندنی ده‌سته‌ی سه‌رپه‌رشتیار و ڕاهێنه‌ران و له لێدوانێكی تایبه‌ت به سایتی پێشمه‌رگه سپۆرت دكتۆر یاسین مه‌ناف تایبه‌ت به پێشمه‌رگه سپۆرتی
ڕاگه‌یاندبوو ، كه ئه‌وان به هاوكاری ده‌سته‌ی سه‌رپه‌رشتیار و ڕاهێنه‌ران مه‌شقه‌كانیان چڕده‌كه‌نه‌وه و له ماوه‌ی ئه‌و مانگوو نیوه‌دا ته‌واوی پلانه‌كانیان له مه‌شقه‌كان جێ به‌جێ ده‌كه‌ن بۆ ئاماده‌كاری و به‌شداریان له خولی نایابی كوردستان دا .
بڕیاره له به‌رواری 17 / 10 / 2019 یاریه‌كانی وه‌رزی 2019 - 2020 ی خولی نایابی یانه‌كانی كوردستان ده‌ست پێبكات و تیپی تۆپی پێی یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه‌ی سلێمانی -یش یه‌كێك ده‌بێت له تیپه‌كانی ڕكابه‌ر بۆ به‌ده‌ست هێنانی ئه‌نجام له خوله‌كه‌دا .