پێشمه‌رگه سپۆرت -
یانه‌ی ئینته‌رمیلان به بردنه‌وه‌یه‌كی گه‌وره ده‌ستی به یارییه‌كانی ئه‌م وه‌رزه‌ی خولی ئیتاڵی كرد و به چوار گۆڵی بێ وه‌ڵام له یانه‌ی لیچی تازه سه‌ركه‌وتووی برده‌وه .
له هه‌فته‌ی یه‌كه‌م خولی ئیتاڵی یانه‌ی ئینته‌ر له یاریگای خۆی میوانداری لیچی كرد و یارییه‌كه به چوار گۆڵی بێ وه‌ڵام له سودی ئینته‌ر كۆتاییهات .
گۆڵه‌كانی ئینته‌ر هه‌ریه‌كه له برۆزۆڤیج و سینسی ولوكاكۆ و كاندرێڤا تۆماریان كرد ویه‌كه‌مین سێ خاڵیان پێشكه‌شی یانه‌كه‌یان كرد .