‌8 پێكهاته‌ی‌ سروشتی بۆ چاره‌سه‌ری ڕه‌ق بوونی ماسولكه‌كانت تاقی بكه‌ره‌وه‌

 
ته‌ندروستی‌ - 

سروشت ده‌وڵه‌مه‌نده‌ به‌ پێكهاته‌ی‌ جیاواز كه‌ ده‌كرێت له‌جیاتی ده‌رمان به‌كاربهێنرێت، دكتۆره‌ هه‌ڤین پزیشكی پسپۆڕی ئازار و به‌نج له‌م بابه‌ته‌دا هه‌شت پێكهاته‌ی‌ سروشتی باس ده‌كات كه‌ ده‌كرێت له‌جیاتی ئازار شكێن و بۆ خاوكردنه‌وه‌ی‌ ڕه‌ق بوونی ماسولكه‌كان به‌كاربهێنرێت.

1- گوڵە بەیبوون : 
بەشێوەی چا بێت بخورێتەوە یاخود بەشێوەی زەیت مەساجی پێ بکرێت بۆ ماسولکە گرژبووەکان، ماسولکەکان خاو دەکاتەوەو ئازاریش کەم دەکاتەوە .

2- شەربەتی گێلاس : 
ماددەی دژە ئۆکسیدەکانی تیادایە کە بە شێوەیەکی درێژخایەن ئازار کەم دەکاتەوەو و ماسولکەکان خاو دەکاتەوە بەڕێگەیەکی سروشتی ، توێژینەوە کراوە لەسەر ئەو کەسانەی کە بەشداری دەکەن لە پێشبڕکێی ڕاکردن دا بینراوە ئەوانەی کە شەربەتی گێلاسیان خواردووە پێشتر کەمتر ئازار و ماندووبونیان بۆ دروست بووە .

3- سموپی یاخود شەربەتی توو : 
دژە ھەوکردن و دژە ئۆکسانی تیادایە کە دەبێتە ھۆی کەم کردنەوەی گرژی و ماندووبوونی ماسولکەکان، و ھەوکردنی جومگەکانیش .

4- بیبەری سووری توون : 
کە مادەی کاپسیسینی تیادایە و ئازار شکێنی سروشتی یەو وھەروەھا گرژی ماسولکەکانیش ناھێڵێت، دەتوانرێت بەشێوەی کبسول یاخود کرێم بەکار بھێنرێت .

5-ئاو : 
ناھێڵێت خانەکانی لەش ووشک بێتەوە و ھەروەھا گرژی ماسولکەکان کەم دەکاتەوە .

6- ڤیتامین دی : 
کەمی ڤیتامین دی لەوانەیە ببێتە ھۆی گرژی ماسولکاکان ، دەتوانرێت ڤیتامین دی لەلەشدا زیاد کرێت بەھۆی خواردنی ھێلکە ، ماسی ، شیرەمەنیەکان ، چومە بەر خۆر لە کاتی گونجاودا .

7-مەگنیسێۆم : 
کەمی مەگنیسێۆم دەبێتە ھۆی گرژبوون و ئازاری ماسوولکە ، دەتوانرێت بەخواردنی (چەرەسات و بایەم ، پاقلەمەنییەکان ، برنجی بۆر،) زیاد بکرێت ڕێژەکەی لە لەشدا .

8-پشوودان : 
نووستن لەکاتی گونجاوی خۆیدا و بۆ ماوەی پێویست ، لەگەڵ خواردنەوەی شلەمەنییەکان یارمەتی نەھێشتنی گرژی ماسولکەکان دەدەن .



PM:03:20:27/08/2019




ئه‌م بابه‌ته 2801 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌