پێشمه‌رگه سپۆرت -
یه‌كێتی ناوه‌ندی سه‌وڵو كانۆی كوردستان له شارۆچكه‌ی دووكان و له ماوه‌ی یه‌ك ڕۆژدا پاڵه‌وانێتی یانه‌كانی كوردستان بۆ هه‌ردوو ئاسته‌كانی كوڕان و كچان ئه‌نجام ده‌دات و تێیداو كوڕان و كچانی پێشمه‌رگه‌ی سلێمانی به‌شداری ده‌كه‌ن .
سه‌باره‌ت به‌به‌شداریان له‌و پاڵه‌وانێتیه‌دا محه‌مه‌د فازڵ ڕاهێنه‌ری تیپی سه‌وڵو كانۆی یانه‌ی پێشمه‌رگه له لێدوانێكی تایبه‌ت به پێشمه‌رگه سپۆرت ووتی ، پاڵه‌وانێتیه‌كه یه‌كێك ده‌بێت له چالاكییه‌كانی یه‌كێتی سه‌وڵو كانۆی كوردستان و كوڕان و كچانی پێشمه‌رگه‌ی سلێمانیش به شێوه‌یه‌كی زۆر باش ئاماده‌كاریان ئه‌نجام داوه بۆ به‌شداری له یاریه‌كانی ئه‌و پاڵه‌وانێتیه‌دا .
محه‌مه‌د ووتیشی یارییه‌كان له ڕۆژی سێ شه‌ممه 27 / 8 / 2019 و له كاتژمێر 4:00 ی ئێواره و له‌سه‌ر ده‌ریاچه‌ی دووكان به‌ڕێوه ده‌چێت و ململانێی به‌هێزیش بۆ ئه‌نجامه‌كان ده‌بینرێت .