ستافی ده‌سته‌ی ڕاهێنه‌ران دیاری كران
پێشمه‌رگه سپۆرت -
به‌مه‌به‌ستی ئاماده‌كاری بۆ به‌شداری له خولی نایابی تۆپی پێی یانه‌كانی كوردستان بۆ وه‌رزی 2019 - 2020 یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه ئاماده‌كارییه‌كانی ده‌ست پێكردوو ستافی مه‌شقی دیاری كرد.
ئێواره‌ی ڕۆژی دوو شه‌ممه 26 / 8 / 2019 و له نێو باره‌گه‌ی یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه به‌ڕێز مه‌حمود ئه‌حمه‌د موراد جێگری سه‌رۆكی یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه به ئاماده‌بوونی شێرزاد محه‌مه‌د سكرتێر و هه‌ردوو خاتوون نه‌شمیل محه‌مه‌د و كه‌لسوم محه‌مه‌دی ئه‌ندامانی ده‌سته‌ی كارگێڕی یانه پێشوازی كرا له سه‌رپه‌رشتیار و ستافی مه‌شقی تیپی تۆپی پێی یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه .
سه‌ره‌تا و له وته‌یه‌كدا به‌ڕێز جێگری سه‌رۆكی یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه وێڕایی پیرۆزبایی خۆی له ستافی نوێ هیوای سه‌ركه‌وتنی بۆ خواستن له كاره‌كه‌یان و پاڵپشتی و هاوكارییه‌كانی یانه‌شی بۆ دووپات كردنه‌وه كه هه‌رده‌م پاڵپشتی له تیپه‌كه‌یان و ده‌سته‌ی ڕاهێنه‌ران ده‌كه‌ن بۆ سه‌ركه‌وتنه‌كانیان له یاریه‌كانی خولی نایابی یانه‌كانی كوردستان دا .
دواتر و به فه‌رمی هه‌ریه‌ك له ( ویسام محه‌مه‌د بازگ وه‌ك سه‌رپه‌رشتیاری تیپ و دكتۆر یاسین عه‌بد مه‌ناف وه‌ك ڕاهێنه‌ری یه‌كه‌م و فریا حه‌مه حه‌مه ساڵح و دڵشاد عومه‌ر محه‌مه‌د وه‌ك یاریده‌ده‌رانی ڕاهێنه‌ر و عه‌تا حه‌مه ساڵح كه‌ریم وه‌ك ڕاهێنه‌ری گۆڵ پارێز ) دیاری كران .
سه‌باره‌ت به ئاماده‌كاریشیان بۆ وه‌رزی نوێ و له لێدوانێكی تایبه‌ت به پێشمه‌رگه سپۆرت ویسام محه‌مه‌د بازگ سه‌رپه‌رشتیاری تیپی تۆپی پێی یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه ووتی ، سه‌ره‌تا سوپاسی یانه‌كه‌مان ده‌كه‌م كه متمانه‌ی به‌خشییه‌وه به ستافی مه‌شقی و بۆ ئاماده‌كاری زیاتر و به‌ده‌ست هێنانی ئه‌نجام و نازناویش به شێوه‌یكی چڕ ئاماده‌كارییه‌كان ده‌ست پێده‌كه‌ین ئه‌وه‌ش به‌هۆكاری ئه‌وه‌ی كاتێكی كه‌مان له پێشدایه تا بتوانین ئاماده‌كاری بۆ یاریه‌كان بكه‌ین و هه‌روه‌ك ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا كه له ئێستادا ده‌یانه‌وتێت ته‌واوی یاریزانان جێگیر بكه‌ن تا سه‌رجه‌م ئه‌و یاریزانانه‌ی له پێكهاته‌ی ئه‌م ساڵ یان ده‌بێت به‌شداری له مه‌شقه‌كان دا بكه‌ن .
پاشان دكتۆر یاسین مه‌ناف ڕاهێنه‌ری تیپی تۆپی پێی یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه ووتی ، ئێمه گرنگه لامان واده‌ی ئاماده‌كاری كاتێكی ته‌واومان هه‌بێت كه ماوه‌ی پێدانی ئاماده‌كاری له‌لایه‌ن یه‌كێتی تۆپی پێی كوردستان زۆر كه‌م بوو ئه‌وه‌ش پاش ئه‌وه‌ی له به‌رواری 17 ی مانگی 8 بڕیاره‌كان درا و بۆ 17 / 10 ماوه‌یه‌كی كه‌مه تا بتوانین ستافی مه‌شق و پێكهاته‌ی یاریزانان دیاری بكه‌ین .
دكتۆر یاسین ووتیشی ، له‌گه‌ڵ ستافی مه‌شقی به‌رنامه‌یه‌كی تایبه‌تمان داڕشتووه كه له‌و ماوه‌یه‌دا چه‌ندین یه‌كه‌ی مه‌شقی زۆر ئه‌نجام بده‌ین تا ته‌واو پێكهاته‌ی تیپه‌كه ئاماده‌ی به‌شداری خولی كوردستان بكه‌ین ، ناوبراو ئاماژه‌ی به‌وه‌شداو ووتی ، سوپاس بۆ خوای گه‌وره تیپه‌كه‌مان دروست كردۆته‌وه و هه‌وڵمان داوه گۆڕانكاری زۆر نه‌كه‌ین چونكه ئه‌م تیپه تۆكمه‌یه و ئینسیجامێكی ته‌واو له نێوان یاریزانان هه‌یه وه ئه‌وه‌ی ته‌نیا ئێمه كاری له‌سه‌ر ده‌كه‌ین هه‌ندێك كه‌موو كوڕی له نێو مه‌ركه‌زی یاریگه چاك بكه‌ین كه گرنگی خۆی ده‌بێت .
یاسن مه‌نافی ڕاهێنه‌ر له درێژه‌ی وته‌كانیدا ووتی ، هه‌وڵی ته‌واو ده‌ده‌ین كه ژماره‌یه‌كی قورس بین له چاو ساڵی پارو جیاواز ده‌ركه‌وین به‌و پێیه‌ی كه یاریزانه‌كان گڕوتینێكی زۆریان هه‌یه‌و ئه‌وه‌ش پاڵنه‌رمان ده‌بێت بۆ به‌ده‌ست هێنانی ئه‌نجامی باشتر .
سه‌باره‌ت به ئه‌نجام دانی كه‌مپی مه‌شقی دكتۆر یاسین ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه ئامانجی ده‌سته‌ی ڕاهێنه‌رانه كه كه‌مپێكی مه‌شقی له ده‌ره‌وه‌ی كوردستان ئه‌نجام بده‌ین و له‌گه‌ڵ یانه‌ش گفتوو گۆ كراوه و دوو ولاَت دیاری كراوه بۆ ئه‌نجام دانی كه‌مپه‌كه كه ده‌توانم بڵێم كه‌مپی ده‌ره‌كی جیاوازی زۆری ده‌بێت و له‌گه‌ڵ مه‌شقه‌كان دوو تا سێ یاری دۆستانه ئه‌نجام ده‌ده‌ین و ئه‌و دوو ولاَته‌ی كه دیاریشمان كردووه كه بۆ یه‌ك ولاَتیان بچین و كه‌مپه‌كه‌ی لێ ئه‌نجام بده‌ین تیپه‌كانیان به‌هێزن و سودی ته‌واو به یاریزانان له به‌ركه‌وتنه‌كان ده‌گه‌یه‌نێت بۆ ئاستیان وه‌ك ئاماده‌كاری بۆ خولی كوردستان وه له‌لایه‌كی دیكه‌شه‌وه له كه‌شی نێو ماڵ و نێو خۆ دور ده‌كه‌ونه‌وه و ته‌نیا خۆیان بۆ مه‌شق و ئاماده‌كاری ته‌رخان ده‌كه‌ن كه دووباره سود به یاریزان ده‌گه‌یه‌نێت.
سه‌باره‌ت به ستافی مه‌شقی تیپه‌كه‌شیان دكتۆر یاسین ووتی ، به دڵنیایی له ساڵی ڕابردوودا نۆ یاریمان له‌گه‌ڵ ئه‌م ستافه خۆشه‌ویسته به‌ڕێوه برد و ته‌واو له‌یه‌ك گه‌یشتوین و ڕاو بۆچونمان وه‌ك یه‌كه كه ئه‌وه‌ش هه‌مووان ئاسوده ده‌كات و پاڵپشتی ته‌واوی یه‌كدیش ده‌كه‌ین بۆ كاتی یاریه‌كانیش ڕاو بۆچوونی یه‌كدی وه‌رده‌گرین و هه‌ربۆیه له‌گه‌ڵ برایانم كابتن ویسام وه‌ك سه‌رپه‌رشتیار و هه‌ردوو برام كاك دڵشاد و مامۆستا فریاد و ڕاهێنه‌ری گۆڵ پارێز دكتۆر عه‌تا یه‌ك ده‌ست هه‌وڵی به‌ده‌ست هێنانی ئه‌نجامه‌كان ده‌ده‌ین.