پێشمه‌رگه سپۆرت -
دوایی به‌ده‌ست هێنانی پله‌ی یه‌كه‌م له‌سه‌ر ئاستی كوڕان له پاڵه‌وانێتی لاوانی گۆڕه‌پان و مه‌یدانی یانه‌كانی كوردستان و پله‌ی سێهه‌می كچان له هه‌مان پاڵه‌وانێتی جامی یه‌كه‌م و سێهه‌می كوڕان و كچان پێشكه‌ش به جێگری سه‌رۆكی یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه كرا .
ئێواره‌ی ڕۆژی یه‌ك شه‌ممه 25 / 8 / 2019 و به ئاماده‌بوونی به‌ڕێز مه‌حمود ئه‌حمه‌د موراد جێگری سه‌رۆكی یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه و شێرزاد محه‌مه‌دی سكرتێر و ئه‌ندامانی ده‌سته‌ی كارگێڕی یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه پێشوازی كرا له ستافی سه‌رپه‌رشتیار و ڕاهێنه‌ران و كوڕ و كچه یاریزانه لاوه‌كانی تیپی گۆڕه‌پان و مه‌یدانی یانه‌ی پێشمه‌رگه .
له سه‌ره‌تایی ئه‌و دیداره وه‌رزشییه‌دا به‌ڕێز جێگری سه‌رۆكی یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه پیرۆزبایی خۆی ئاراسته‌ی ته‌واوی ستافی تیپه‌كه كردوو هه‌روه‌ك هیوایی سه‌ركه‌وتنی به‌رده‌وامی بۆ خواستن له پاڵه‌وانێتیه‌كان و ئه‌و ده‌ست كه‌وته‌شی به گرنگ وه‌سف كرد كه ماندوو نه‌ناسانه ستافی مه‌شقی تیپه‌كه به هاوكاری كوڕ و كچه یاریزانان توانیویانه ئه‌و ئه‌نجامانه به‌ده‌ست بهێنن .
هه‌روه‌ك جێگری سه‌رۆكی یانه ڕایگه‌یاند كه تیپی گۆڕه‌پان و مه‌یدانی یانه‌كه بۆته تیپێكی پته‌و له پاڵه‌وانێتیه‌كانی كوردستان و عێراق دا و كوڕان و كچان ئه‌نجامه‌كان یان ڕۆژ له دوایی ڕۆژ به‌ره‌و پێش ده‌چێت .
ئه‌مه‌و سكرتێری یانه پیرۆزبایی له ئه‌نجامه تیمی و تاكێكانی یاریزانان كردوو پاشان زه‌رده‌شت ڕه‌فیق به ناوی ده‌سته‌ی ڕاهێنه‌ران و یاریزانان سوپاسی یانه‌كه‌یانی كرد بۆ پاڵپشتی ته‌واو له تیپه‌كه‌یان و دووباره پیرۆزبایی له یانه‌كه‌یان كرد كه كوڕان و كچانی پێشمه‌رگه‌ی سلێمانی توانیان له پاڵه‌وانێتی لاوانی كوردستان پله‌ی یه‌كه‌م له‌سه‌ر ئاستی كوڕان و پله‌ی سێهه‌م له‌سه‌ر ئاستی كچان به‌ده‌ست بهێنن .
له كۆتایشدا جامی كوڕان و كچان پێشكه‌ش به جێگری سه‌رۆكی یانه كرا.