پێشمه‌رگه سپۆرت -
به ئاماده‌بوونی سه‌رۆك و سه‌رجه‌م ئه‌ندامه‌كانی، یه‌كێتی تۆپی پێی كوردستان كۆبوونه‌وه‌ی هه‌فتانه‌ی خۆی ئه‌نجامدا و، بڕیار و راسپارده‌ی نوێی ده‌ركرد، كه ئه‌مانه‌ی خواره‌وه بوون:
1- په‌سند كردنی ئه‌نجامه‌كانی خولی نایابی فوتساڵی كچانی كوردستان بۆ وه‌رزی 2018/2019 به‌مشێوه‌یه‌ی خواره‌وه:
• یانه‌ی سیروانی نوێ ـ پله‌ی یه‌كه‌م.
• یانه‌ی چۆمان ـ پله‌ی دووه‌م.
پیرۆزبایی له هه‌ردوو یانه‌ی (سیروانی نوێ و چۆمان) ده‌كه‌ین به بۆنه‌ی به ده‌ستهێنانی پله‌كانی یه‌كه‌م و دووه‌م، هیوای به‌رده‌وامی و سه‌ركه‌وتن بۆ سه‌رجه‌م یانه‌ی به‌شداربووه‌كان ده‌خوازین، هیوادارین وه‌رزی نوێ پڕبێ له یاری پاك و جوان و ئاستبه‌رزی زیاتر و پێشكه‌وتنی وه‌زرشی كچانی كوردستان، هه‌روه‌ها سوپاسی به‌شداربووان له كارگێران و ستافی هونه‌ری یانه‌كان و یاریزانان و جه‌ماوه‌ری سه‌رجه‌م یانه‌كان ده‌كه‌ین.
سوپاس و پێ‌زانین تایبه‌تمان بۆ ده‌زگه راگه‌یاندنه‌كان و میدیاكارانی وه‌رزشی كوردستان هه‌یه، كه رووماڵێكی فراوانی چالاكییه‌كه‌یان كرد، به هیوای به‌رده‌وامی و كاری گه‌وره‌تر.
2- كۆبوونه‌وه‌ی هونه‌ری تیپه‌كانی لاوانی یانه پله‌یه‌كه‌كانی كوردستان، به ئاماده‌بوونی نوێنه‌ری یانه‌كانی (كۆیه، سیروانی شاره‌زوور و ئاڵا) ئه‌نجامدرا، كه هه‌ر سێ یانه گه‌یشتنه قۆناغی كۆتایی خولی پله‌یه‌كی لاوانی كوردستان، بڕیاردرا یارییه‌كانی قۆناغی كۆتایی به‌م جۆره ئه‌نجام بدرێت:
• سه‌رجه‌م یارییه‌كان له یاریگه یانه‌ی كۆیه ئه‌نجام ده‌درێت.
• میوانداریی یانه‌كانی ئاڵا و سیروانی شاره‌زوور له ئه‌ستۆی یانه‌ی كۆیه ده‌بێت، وه‌ك نووستن و ژه‌مێك خواردن بۆ (25) كه‌س.
• یارییه‌كان به شێوازی ده‌رچوون به دوو دۆڕان ئه‌نجام ده‌درێت.
• رۆژی دووشه‌ممه 26/8/2019 یارییه‌كان ده‌ست پێده‌كات.
• رۆژی دووشه‌ممه 26/8/2019 هه‌ردوو یانه‌ی (كۆیه و سیروانی شاره‌زوور)، له كاتژمێر 4:00 ـی ئێواره یاری ده‌كه‌ن و یانه‌ی ئاڵا چاوه‌ڕوان ده‌بێت.
3- له یاری نێوان پێشمه‌رگه‌ی سلێمانی و ئارارات له خولی نایابی تازه‌پێگه‌یشتووانی كوردستان، به هۆی ره‌خنه‌گرتنی به‌رده‌وام و به‌كارهێنانی وته‌ی ناوه‌رزشی له لایه‌ن پزیشكی یانه‌ی ئارارات (هیممه‌ت محه‌ممه‌دئه‌مین) و، دواتر ده‌ركردنی له لایه‌ن ناوبژیوانی یارییه‌كه، بڕیاردرا به:
• راگرتنی ناوبراو بۆ یه‌ك یاری، كه نابێت له نێو یاریگه له‌گه‌ڵ یانه‌ی ئاماده‌بێت.
• غه‌رامه‌كردنی ناوبراو به بڕی 250000 دوو سه‌د و په‌نجا هه‌زار دینار.