تیمی كوڕانی پاڵه‌وان و كچانی پێشمه‌رگه و ده‌سته‌ی ڕاهێنه‌ران
پێشمه‌رگه سپۆرت -
یه‌كێتی ناوه‌ندی گۆڕه‌پان و مه‌یدانی كوردستان به هه‌ماهه‌نگی لقی هه‌ولێری یه‌كێتیه‌كه و له ڕۆژانی 23 و 24 / 8 / 2019 و له‌سه‌ر یاریگه‌ی به‌حركه پاڵه‌وانێتی گۆڕه‌پان و مه‌یدانی لاوانی بۆ هه‌ردوو ئاسته‌كانی كوڕان و كچان ئه‌نجام دا .
له‌سه‌ر ئاستی كوڕان ، كوڕه لاوه پێشمه‌رگه‌كانی سلێمانی دوایی كۆكردنه‌وه‌ی 113 خاڵ توانیان نازناوی پاڵه‌وانێتیه‌كه به‌ده‌ست بهێنن و هه‌روه‌ك به‌و ئه‌نجامه‌ش جامی یه‌كه‌می كوردستانیان به‌ده‌ست هێنا .
له لێدوانێكی تایبه‌ت به پێشمه‌رگه سپۆرت زه‌رده‌شت ڕه‌فیق سه‌رپه‌رشتیاری گشتی تیپی گۆڕه‌پان و مه‌یدانی یانه‌ی پێشمه‌رگه ووتی ، پاڵه‌وانێتیه‌كه ززۆر به‌هێز بوو ململانێی به‌هێزی كوڕان و كچان بۆ كۆكردنه‌وه‌ی خاڵه‌كان زۆر به‌هێز بوون و خۆش به‌ختانه‌ش پاش ئه‌وه‌ی دوا ئه‌نجامی كوڕان و كچانمان له پۆسته 4 × 400 م به‌ده‌ست هێنا له‌سه‌ر ئاستی كوڕان پله‌ی یه‌كه‌می كوردستان مان له‌سه‌ر ئاستی تیم به‌ده‌ست هێنا و پله‌ی سێهه‌میشمان له‌سه‌ر ئاستی كچان مسۆگه‌ر كرد .
زه‌رده‌شت ووتیشی له‌سه‌ر ئاستی كچان به شێوه‌ی تاك به‌شداریمان كرد و خۆش به‌ختانه‌ش له كۆتایدا و دوایی ئه‌وه‌ی له یاری پۆشته‌ی 4×400 پله‌ی یه‌كه‌مان مسۆگه‌ر كرد توانیمان پله‌ی سێهه‌می تیمیش به‌ده‌ست بهێنین .
دواجار زه‌رده‌شت ڕه‌فیق سوپاسی ته‌واوی كوڕان و كچانی تیمی لاوانی كرد كه بۆ ئه‌نجام كۆششیان كردوو هه‌روه‌ك سوپاسی ده‌سته‌ی ڕاهێنه‌رانی كرد كه ماندوونه‌ناسانه كاریان بۆ ئه‌و ئه‌نجامانه كردوو پیرۆزبایی له یانه‌كه‌ی ، یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه كرد بۆ دووباره به‌ده‌ست هێنانی چه‌ندین ئه‌نجامی به‌رچاو له پاڵه‌وانێتی لاوانی كوردستان دا .
ڕیزبه‌ندی تیمه‌كانی كوڕان :
۱ــ پێشمەرگەی سلێمانی ۱۱۳ خاڵ
۲ــ شێروانە ۱۰۲ خاڵ
۳ــ ڕزگاری ۱۰۰خاڵ