پێشمه‌رگه سپۆرت -
پاش كێبڕكێیه‌كی دوو ڕۆژی كیژه یاریزانانی یانه‌كانی كوردستان له چوارچێوه‌ی به‌شداریان له پاڵه‌وانێتی گۆڕه‌پان و مه‌یدانی كوڕان و كچانی یانه‌كانی كوردستان دا و بۆ ئاستی لاوان ، كچانی پێشمه‌رگه توانیان چه‌ندین ئه‌نجامی به‌رچاو به‌ده‌ست بهێنن و ژماره‌ی نوێی پێوانه‌یی تۆمار بكه‌ن و پله‌ی سێهه‌میشیان له‌سه‌ر ئاستی تیم به‌ده‌ست هێنا .
چوار كیژه یاریزانی پاڵه‌وانی یانه‌ی پێشمه‌رگه له‌سه‌ر ئاستی تاك به‌شداریان له پاڵه‌وانێتی لاوانی یانه‌كانی كوردستان كرد كه ئه‌نجامه‌كانیان بووه به‌ده‌ست هێنان و كۆكردنه‌وه‌ی 90 خاڵ له ڕیزبه‌ندی دا و به‌و ئه‌نجامه‌ش پله‌ی سێهه‌می كوردستانیان به‌ده‌ست هێنا .
له دوا یاری خۆشیاندا و له یاری پۆسته 4 × 400 م ، كچانی پێشمه‌رگه‌ی سلێمانی پله‌ی یه‌كه‌میان مسۆگه‌ر كردوو به‌و ئه‌نجامه‌ش توانیان پله‌ی سێهه‌م و جامی سێهه‌می به‌رز بكه‌نه‌وه .