ته‌ندروستی -
ئه‌نجامه‌كانی توێژینه‌وه‌یه‌كی زانستی كه كۆمپانیایه‌كی تایبه‌ت به ته‌ندروستی Cigna Europe ئه‌نجامیداوه تیایدا هۆشداری له‌سه‌ر چه‌ند حاڵه‌تێكی تایبه‌ت دراوه كه نیشانه‌ی چه‌ندین نه‌خۆشیه كه پێویسته مرۆڤ لێی به ئاگا بێت.
1-خوراندن و ئاوسانی لێو:
ڕه‌نگه ئه‌م حاڵه‌ته كاردانه‌وه‌ی توشبوون بێت به هه‌وكردنی كۆئه‌ندامی هه‌ناسه و سییه‌كان و له‌گه‌ڵیدا قورسی هه‌ناسه‌دان هه‌ست پێ ده‌كرێت.
2- شێوه‌ی ناسروشتی نینۆكه‌كان:
زه‌رد بوونی ڕه‌نگی نینۆكه‌كان ئاماژه‌یه بۆ توشبوون به كه‌مخوێنی و توشبوون به نه‌خۆشیه‌كانی جگه‌ر، ئه‌گه‌ر ڕه‌نگی نینۆك شین ببێت ئه‌وه مانای وایه كه‌سه‌كه ئۆكسجینی پێویست بۆ جه‌سته‌ی ناچێت و سیه‌كان و دڵی كێشه‌ی هه‌یه.
3-گۆڕانی شێوه‌ی ده‌ستوخه‌تی نوسین:
ئه‌گه‌ر پێشتر ده‌ست و خه‌تی نوسینت ئاسایی بوه و به‌ڵام له پڕێكدا شێوه‌ی نوسینه‌كه‌ت گه‌وره یان بچووك و شپره‌زه بووه ئه‌م حاڵه‌ته له توشبوانی زه‌هایمه‌ر و شه‌له‌ل و وه‌رمی مێشكدا ده‌رده‌كه‌وێت.
4-كۆكه‌ی شه‌وان:
ئه‌گه‌ر كێشه‌ی كۆئه‌ندامی هه‌ناسه و ڕه‌بۆ و گه‌ڕانه‌وه‌ی ترشه‌ڵۆكی گه‌ده‌ت نییه ئه‌وه ئه‌گه‌ری زۆره كۆكه‌ی به‌رده‌وامی شه‌وانه هۆكاره‌كه‌ی كۆبوونه‌وه‌ی شله بێت له سنگ و دڵدا.
5- سه‌رئێشه‌ی توند:
ئه‌م جۆره‌ی ئازاری سه‌ر كه به‌شێوه‌یه‌كی كتوپڕ توشی مرۆڤ ببێت ئه‌وه خراپترین جۆره و ئه‌گه‌ری زۆره هۆكاره‌كه‌ی خوێن به‌ربوونی مێشك یان جه‌ڵته‌ی ده‌ماغ یان هه‌وكردنی په‌رده‌كانی مێشك بێت.
6-ئاره‌ق كردنه‌وه‌ی شه‌وان:
ئاره‌قكردنه‌وه‌ی كتوپڕ ئاساییه به‌ڵام به‌رده‌وام ئاره‌ق كردنه‌وه‌ی شه‌وان ئاماژه‌یه بۆ توشبوون به شێرپه‌نجه‌ی گه‌ده و خوێن و خانه لیمفاویه‌كان.
7- هه‌ستكردن به تێربوون له‌گه‌ڵ خواردنی بڕێكی كه‌م له خۆراك:
دوباره بوونه‌وه‌ی ئه‌م حاڵه‌ته به تایبه‌ت له خانماندا ئاماژه‌یه بۆ توشبوون به شێرپه‌نجه‌ی هێلكه‌دان به‌تایبه‌ت ئه‌گه‌ر له‌گه‌ڵیدا ئازاری ناوچه‌ی حه‌وز و میزه‌ڵدان هه‌بێت.