پاڵه‌وانه لاوه‌كانی پێشمه‌رگه‌ی سلێمانی
پێشمه‌رگه سپۆرت -
دوایی به‌ده‌ست هێنانی نازناوی پاڵه‌وانێتی لاوانی شه‌تڕه‌نجی یانه‌كانی عێراق ، تیپی شه‌تڕه‌نجی یانه‌ی پێشمه‌رگه گه‌یشتنه‌وه شاری سلێمانی و له‌لایه‌ن به‌ڕِێز جێگری سه‌رۆكی یانه پێشوازی كران .
ئێواره‌ی ڕۆژی چوار شه‌ممه 21 / 8 / 2019 و له نێو باره‌گه‌ی سه‌ره‌كی یانه‌ی پێشمه‌رگه به‌ڕێز مه‌حمود ئه‌حمه‌د موراد جێگری سه‌ۆكی یانه به ئاماده‌بوونی خاتوو كه‌لسوم محه‌مه‌د ئه‌ندامی ده‌سته‌ی كارگێڕی پێشوازی كرد له سه‌رپه‌رشتیار و ڕاهێنه‌ر و یاریزانانی تیپی شه‌تڕه‌نجی لاوانی یانه‌ی پێشمه‌رگه ، له‌و دیداره دا و سه‌ره‌تا به‌ڕێز جێگری سه‌رۆكی یانه‌ی پێشمه‌رگه ستایش و ده‌ست خۆشی له ستافی و سه‌رپه‌رشتیار و ڕاهێنه‌ر و یاریزانانی تیپه‌كه‌یان كرد كه توانیان له دوو پاڵه‌وانێتی جیاوازدا و له یه‌ك كاتدا نازناوی یاریزانه لاوه‌كانی عێراق له‌سه‌ر ئاستی تاك به‌ده‌ست بهێنن و هه‌روه‌ك پیرۆزبایی لێ‌كردن بۆ به‌ده‌ست هێنانی نازناوی تیمی یانه‌كانی عێراق له‌سه‌ر هه‌مان ئاست .
به‌ڕێز جێگری سه‌رۆكی یانه‌ی پێشمه‌رگه ئه‌و ده‌ست كه‌وت و ئه‌نجامانه‌ی به گرنگ وه‌سف كردوو ووتی به‌ده‌ست هێنانی ئه‌و نازناوانه له‌سه‌ر ئاستی تاك و تیم ده‌رخه‌ری ئاست به‌رزی و هه‌وڵه به‌رده‌وامه‌كانی ئێوه‌یه كه تێده‌كۆشن بۆ ئه‌وه‌ی ناوی یانه‌كه‌تان له پاڵه‌وانێتیه‌كانی كوردستان و عێراق دا هه‌رده‌م له پێشه‌نگ بێت .
دواجار مورادی جێگری سه‌رۆكی یانه‌ی پێشمه‌رگه پاڵپشتی یانه‌ی بۆ دووپات كردنه‌وه و هیوایی به‌رده‌وامی سه‌ركه‌وتنی بۆ خواستن .
ئه‌مه‌و به‌ڕێز ئه‌سعه‌د ئیسماعیل سه‌رپه‌رشتیاری گشتی به‌شی شه‌تڕه‌نجی یانه‌ی پێشمه‌رگه پیرۆزبایی له یانه‌كه‌یان كرد كه تیپی شه‌تڕه‌نجی یانه توانیویه‌تی به كۆكردنه‌وه‌ی چه‌ندان نازناو وئه‌نجام له‌سه‌ر ئاسته‌كانی تاك و تیم مێژوویه‌كی پرشنگدار بۆ یانه‌ی پێشمه‌رگه به‌ده‌ست بهێنن و بنوسنه‌وه .