پێشمه‌رگه سپۆرت -
به‌چاودێری لێژنه‌ی ئۆلۆمپی هه‌رێمی كوردستان و به‌سه‌رپه‌رشتی یه‌كێتی ناوه‌ندی تیروكه‌وانی كوردستان پاله‌وانێتی كراوه‌ی تیروكه‌وان بۆ كوڕان و كچانی یانه‌كانی كوردستان به‌رێوه‌ده‌چێت .
پاله‌وانێتیه‌كه ڕۆژانی پێنجشه‌ممه و هه‌ینی ڕێكه‌وتی 22 و 23 / 8 / 2019 و له‌یاریگای یانه‌ی وه‌رزشی سلێمانی له‌كاته‌كانی به‌یانیان و ئێواراندا یاریه‌كانی ئه‌نجام ده‌درێن و هه‌روه‌ك بڕیاره كاتژمێر 5 ی ئێواره‌ی رۆژی هه‌ینی مه‌راسیمی كۆتایی پاله‌وانێتیه‌كه له یاریگه‌ی ناوبراو به‌ڕێوه بچێت و خهلاَتی پاڵه‌وانانی به‌شدار دابه‌ش بكرێن .